گروپێک چەتەی تورکمان لە کەرکوک زمینەسازی بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەکەن

لە دوای بەرفراونبوونی هێڕش داگیرکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باشوری کوردستان گروپێک چەتەی تورکمان لە کەرکوک هەوڵدانەکانیان چرکردۆتەوە بۆ زەمینەسازی داگیرکاری تورکیا لە سەرشاری کەرکوک.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٦ مانگی حوزیەرانی ئەمساڵەوە هێرش داگیرکاریەکانی لەسەر باشوری کوردستان چڕکردۆتەوە، بە دەیان بنکە و بارەگای داگیرکاری لە ناو هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دەهۆک کردووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا ئامانجیەتی تا ساڵی ٢٠٢٣ تەواوی باشوری کوردستان بە کەرکوک موسڵیشە داگیر بکات.

تورکیا بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ داگیرکاریەکانیی خۆش بکات لە ڕێی ئەو گروپە چەتانەی کە خۆێ پێشتر پەروردەی کردوون هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ کاری تێکدەرانە 'ئیستیفزازکردنی' خەڵکی شاری کەرکوک و هێزە عیراقیەکان.

دوای ئەوەی گروپێک چەتەی تورکمان کە پێشتر لە لایەن تورکیاوە پەروردەکراون لە بارەگایەکی حزبێکی تورکمانی تابلۆیەکیان هەڵواسی دوور لە کیان و پێکەوە ژیانی خەڵکی شاری کەرکوک لەسەر تابلۆیکە نوسیویانە "کەرکوک، شارێکی تورکمانیە هەر بە تورکمانیش دەمینێتەوە". ئەو لە کاتێدایە ڕێژەی دانیشتوانی تورکمان لە شاری کەرکوک تەنانەت لە ٪٢٠ تێپەر ناکات، مێژووی بوونیشان لە کەرکوک ناگەرێتەوە بۆ پێش کوردەکان.

ئەوەش ناڕەزایەتی هێزەکانی عێراق لێکەوتەوە. لێوای ٦١ پاراستنی سەرۆک وەزیرانی عێراق چونە سەر ئەو گروپە چەتەیە و داوایان کرد بە زووترین کات ئەو لافیتەیە لابدەن ئاژاوە لە شارەکە دروست نەکەن.

سەرچاوەیەک لە ناو تورکمانەکانی کەرکوک بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند:" لە ناو ئەو بارەگایەی ئەو دروشمەی تێدا هەڵواسراوە خەڵاکانێک هەن کە خەڵکی عیراق نین کار بۆ بەرژەوندی  دەوڵەتی تورکیا دەکەن، بەشێکی تریش لە گروپە چەتەکان خەڵکی کەرکوک تەلعەفەرن و پیشتر چوونەتە تورکیا و لە تورکیا لە لایەن فاشیستەکانی ئاکەپەوە و لە ڕووی سەربازی و سیخۆڕیەوە پەروەردە کراون".

هەر بەپێ ئەو سەرچاوەیە لە ناو ئەو بارەگایەدا چەتە تورکمانەکان وێنەی (گورگە بۆرە) کە ئاماژەی بۆ بیری فاشیستی تورکەکانە هەڵواسیوە، (سەربازە تورککەکان پێشتر کاتێک کوردەکانیان سەر دەبرێ بە دەستیان نێشانەی گورگیان دروست دەکرد ئاماژەیەکە بۆ چەتەگەری و دڕندەیی فاشیشتی تورکەکان).

ئەو جموجووڵانەی گروپە چەتەکان کە لە ئیستا ڕوودەدەن پێشتر ئاژانسی هەواڵی فورت ڕاپۆرت و بەڵگەی پێوستی لەسەر ئەو گروپانە بڵاو کردبووەوە کە ژمارەی ئەو چەتانە ٧٠٠ کەسن و لە تورکیا لە لایەن میتی تورکەوە پەروردە کراون، لە ئیستا لە سەر ناوی کۆمپانیای سیکوریتی و حەشدی شەعبی تورکمانی لە کەرکوک خۆیان حەشارداوە و بۆ مەرامەکانی تورکیا کار دەکەن.

هەموو ئەوانەی ڕوو دەدەن پێمان دەڵین کەرکوک لە مەترسیدایە و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ڕێی گروپە چەتەکانیەوە دەستێوەردانی ڕوون و ئاشکرا لە کەرکوک دەکات و زمینەسازی داگیرکردنی ئەو شارە دەکات، لەبەرامبەریشدا لایەنە کوردیەکانی بەهۆی بیری تەسکی حزبایەتی نەیان توانیوە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە هەڵبژێرن. 

ف.ق