گه‌لی مه‌خموور پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ئیدانه كرد
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور بدانیشتوانی وارگه‌كه به ڕێپێوان و میتینگ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-یان ئیدانه كرد.
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور بدانیشتوانی وارگه‌كه به ڕێپێوان و میتینگ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-یان ئیدانه كرد.
گه‌لی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی «شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی» له مه‌خموور، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له وه‌ڵاتی كینیا ڕفێنرا و ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه، ڕێپێوان و میتینگێكیان ساز كرد و پیلانگێڕییه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا چه‌ندین پۆسته‌ر به‌رزكرانه‌وه كه له‌سه‌ریان نووسرابوو: «ڕێبه‌رمان، ئیراده‌ی سیاسیی ئێمه‌یه.»، «ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئازادیی گه‌لانه»، «به ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تێكده‌چێت»، هه‌روه‌ها چه‌ندین وێنه و ئاڵای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاڵاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژاستار، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، كه‌جه‌كه و كه‌ژه‌كه به‌رز كرانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌كه گه‌یشته مه‌یدانی نه‌ورۆز، میتینگێك به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. له میتینگه‌كه‌دا چه‌ندین دروشم گوترانه‌وه، له‌وانه: «بمرێ خیانه‌ت»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «كه‌س ناتوانێ ڕۆژی ئێمه تاریك بكات» و «بۆ ئازادیی ئۆجالان ڕاپه‌ڕه».
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل حوسه‌ین كارا له میتینگه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له وته‌كه‌یدا سڵاوی له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»-ی عه‌فرین كرد و پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات-ی هێزه فاشیست، داگیركه‌ر و خوێنمژه‌كانی ئیدانه كرد.
«به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی، پیلانگێڕی و پڕۆژه چه‌په‌ڵه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن له كۆبانێ پیلانگێڕییه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرایه‌وه، له عه‌فرینیش به به‌رخۆدانی گه‌ل و شه‌ڕڤانانی ئازادی، به پشتگیری گه‌لی كورد پیلانگێڕی پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. ئێمه پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات ئیدانه ده‌كه‌ین.»
ش. م