مانگرتنه‌كان له خواردن كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ كۆتاییان هات. له سێیه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه له ئیسته‌نبووڵ، له بینای ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه، به به‌شداریی گوته‌بێژی هه‌ده‌په سارووهان ئۆلووچ و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هودا كایا، دڵشاد جانباز و عه‌لی كه‌نانئۆغلوو كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرا.
ئۆلووچ ڕایگه‌یاند، ئێستا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دوای كۆبوونه‌وه‌كه هێڵه‌كانی تێكۆشانی ئێمه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. ئۆلووچ سڵاوی له به‌رخۆدانی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن كرد كه له زیندان مانی له خواردن گرتووه.
«ئه‌گه‌ر كورد بیت دادپه‌روه‌ری ناتگرێته‌وه»
گوته‌بێژی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئاكه‌په و داموده‌زگه‌كانی دادگه‌ری ده‌ڵێن، «ئه‌گه‌ر تۆ كورد و هه‌ده‌په بیت، ئه‌وا دادپه‌روه‌ری ناتگرێته‌وه». ئۆلووچ سه‌رنجی خسته سه‌ر زیندانی كردنی گوته‌بێژی شاندی ئیمڕاڵی سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر و ڕایگه‌یاند: «ئۆنده‌ر به‌هۆی سزایه‌كی ناڕه‌وا خراوه‌ته زیندان. هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشوومان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیش سزایه‌كی ناڕه‌وای بۆ بڕاوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ ئازادكردنی، ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا.»
«بانگ له هه‌موو لایه‌نگرانی ئاشتی و دیموكراتی له توركیا ده‌كه‌م، تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری، ئازادی و حقووقی به‌ته‌نیا هی هه‌ده‌په نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په بێده‌نگ بن، پێتان وانه‌بێ كه هیچتان به‌سه‌ر نایه‌ت.»
ساروهان ئۆلووچ ڕاشیگه‌یاند، پێویسته له‌یلا گیوڤه‌ن ئازاد بكرێت و كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان بهێنرێت. ئه‌م گۆشه‌گیرییه ته‌نیا له‌سه‌ر ئۆجالان نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورده.
s.m