دەستپێشخەریى پەیامنێرانى ئازاد (OGÎ) راپۆرتی مانگی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ی لەبارەى پێشێلکارییەکان لە دژی پەیامنێران بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گوشار و ملهوڕی، سانسۆر و رێگری لە دژی پەیامنێران بەردەوامیى هەیە و چەندین پەیامنێر دەستگیر و زیندانیکران.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی سکاڵاکان لە دژی پەیامنێران رێڕەوەکانى دادگا دیسانەوە بە بێ پەیامنێران نەبوو و چەندین پەیامنێر بۆ سزادان و لێپێچینەوە برانە دادگاکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو "پەیامنێران ئەرکیان ئەوەیە هەواڵ وەربگرن و بیگوێزنەوە و بڵاوى بکەنەوە، بەڵام لە مانگی تشرینى دووەم دا چەندین پەیامنیر لەسەر کار و پیشەکەیان دەستگیر و دادگایى کران. زۆربوونى سکاڵاکان و کردنەوەى دۆسیە لە دژی پەیامنێران بەردەوامیى هەیە. لێپرسینەوە لە پەیامنێران لێپرسینەوە و رێگرییە لە ئازادیى میدیا و رادەربڕین لەم وڵاتەدا".
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە تورکیا ١٧٣ پەیامنێر زیندانیکراون، سەرباری ئەوەش لە مانگی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا ٩ پەیامنێرى تر دەستگیرکران. سزای زیندانیکردن بەسەر ٢ پەیامنێریاندا سەپێنرا. ١٠ پەیامنێری تر دادگایى کران. لەو ١٠ پەیامنێرە دۆسیە لە دژی ٢ پەیامنێریان کرایەوە. هەروەها سزای دارایى بەسەر ٩ پەیامنێر دا سەپێنرا و هەڵیشکوترایە سەر نووسینگەى گۆڤارێک".
ر.م