گۆشەگیری لە تۆرینى ئیتالیا ئیدانە کرا

گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری تۆرینى ئیتالیا ئیدانە کرا. لە چالاکییەکەدا پشتیوانی لە چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری زیندانیکراوی جۆلەمێرگ کرا.

گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا بە ئەنجامدانى چالاکییەک ئیدانە کرا.

لە شاری تۆرینى ئیتالیا بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ و بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکوانان و هاووڵاتییانى ئیتالیاش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و سەدان راگەیاندراویش بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، بە زمانى ئیتالیش دروشمی " Libero per Ocalan – (لیبیرۆ پیر ئۆجالان) ئازادی بۆ ئۆجالان" وترانەوە.

ر.م