گۆشەگیری لە شاری کریلی فەرەنسا ئیدانە کرا

گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کریلی فەرەنسا بە ئەنجامدانى رێپێوانێک و میتینگێک ئیدانە کرا.

گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەوروپا بە چالاکیى جەماوەری ئیدانە کرا.

لەسەر داواى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە شاری کریل لە فەرەنسا رێپێوان و میتینگ بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیری رێکخرا.

جەماوەری گەل لە بەردەم بینای شارەوانیى کریل دا کۆبوونەوە و بە وتنەوەى دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە"، "بکوژ ئەردۆغان"، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "رژێمى تورکیاى فاشیست" دەستیان بە ئەنجامدانى رێپێوانەکەیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا لەبارەی گۆشەگیرییەوە راگەیاندراو بڵاوکرایەوە. دواتر لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنێ شاری کریل دا میتینگێک رێکخرا.

ر.م