گیراوانی سیاسی بۆچارەسەریی بە کەلەبچە وزنجیرڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن

ڕاگەیەنرا کە گیراوانی سیاسی ژن لە بەندیخانەی باقرکۆی بە کەلەبچە وزنجیر ڕەوانەی نەخۆشخانەدەکرێن بۆئەوەی کە چارەسەریی پزیشکییان بۆدەکرێت.

کردەوە دژە مرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەمبەرگیراوانی سیاسی کورد دوای مانگرتن لەخواردن و رۆژوویی مردن بەردەوامە. لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا گیراوانی کورد ڕەوانەی نەخۆشخانە ناکرێن بۆ چارەسەری پزیشکی. ئاشکرا بوو کە کردەوەی دژی مرۆیی لەدژی گیراوانی ژن لە بەندیخانەی باقرکۆی بەڕێوەدەچێت.

پارێزەران کە سەردانی بەندیخانەدەکەن و چاویان بەگیراوان دەکەوێت، ئەوەیان خستەڕوو کە ئەو گیراوانەی کە لەدوای شکاندنی مانگرتن و ڕۆژوویی مردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون بە زۆردەست و پێیان کۆت وزنجیر کردوون و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.

ک-ش