هه‌واڵی به‌په‌له‌: پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر

گیراوانی ژن: داواکاری گیوڤەن داواکاری ئێمەیە

گیراوانی ژن لە بەندیخانەی کاندەریا پشتیوانی خۆیان لە بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن ڕاگەیاند و وتیان،" دەبێت گۆشەگیری لەسەربەڕێزئۆجالان کۆتایی پێبێت."

گیراوانی ژن لەبەندیخانەی کاندەریا، پشتیوانی خۆیان لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ کە لە دژای گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دستی پێکردووە، دەربڕی.

پەیامی ژنانی گیراو بۆ پشتیوانی لەیلاگۆڤەن:

" داواکاری لەیلا گیوڤەن داواکاری ئێمەیە.

هاوڕێی هێژای ئێمە لەیلا گیوڤەن کە لە بەندیخانەی ئامەد وەک ئێمە گیراوە، لەدژی گۆشەگیرکردنی بەڕێزعەبوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٧ی تەشرینی دوویەم/١٦ی خەزەلوەرەوە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

گۆشەگیرکردنی ئۆجالان، توندوتیژی پیاو ودەوڵەتە لەدژی ژنان و سیاسەتی شەڕلەیەک جیا ناکاتەوە. هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە کە لەسەرچارەسەرنەکردنی کێشەکان پێداگری دەکەن،بێجگە لە ڕژاندنی خوێن و فرمێسک دیارییەکی تریان بۆگەل نییە. تێکۆشانی ئازادی ژنان لەدژی ئەو ڕێکەوتنە ڕەشەی ئاکەپە و مەهەپە زۆرمەزنە. ئەمە سەرهەڵدان وتێکۆشانی ژنانە لەدژی زوڵم و نایەکسانی.

هاوڕێی ئێمە لەیلا گیوڤەن لەدژی تارمایی ڕووناکی، لەدژی شەڕئاشتی دەپارێزێت. گیوڤەن کە هەموو تەمەنی خۆی بۆتێکۆشانی ئازادی ژنان تەرخان کردووە، لەدژی گۆشەگیری بەڕێزئۆجالان دەستی بە بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن کردووە. بەناوی گیراوانی ژن لە بەندیخانەی کاندەریا ئە بەرخۆدانە مەزنە پیرۆزدەکەین و پشتیوانی خۆمان لە لەیلا گیوڤەن ڕادەگەێنین.

'ژنان فاشیزم تێک دەشکێنن'

ئێمە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانییەکەی لەیلا گیوڤەن دەکەین کە لەدژی سیاسەتی شەڕلەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی کە ئەرکی هەموو گەلانە ، دەکەین. بەهێزو ئەزموونی بەرخۆدانی خۆامان لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری بوەستین. تاکە شتێک کە فاشیزم لەناوببات تێکۆشان و بەرخۆدانی ئازادی ژنانە.

داواکاری لەیلا گیوڤەن داواکاری ئێمەیە.

دەبێت درگاکانی ئیمڕاڵی بکرێنەوە و گۆشەگیری سەربەڕێزئۆجالان کۆتایی بێت."

ک-ش