گیراوێکی ژن لەبەندیخانەی تورکیا ئەشکەنجەدراوە

مەرال دونمەزمامۆستای بەندکراو کە ٢٩ ڕۆژە لە بەندیخانەی تارسووسێ مانی لە خواردن گرتووە، لە بەندیخانە ئەشکەنجەدراوە. دایکی مەرال ئاشکرای کرد کە کچەکەی کێشی بۆ ٣٨ کیلو دابەزیوە و بەهۆی ئەشکەنجەوە دەست ولاقی سین و مۆر بووەتەوە.

مامۆستای گیراو مەرال دونمەز کە بە بیانووی سزای ' گوێ نەدان بەیاساوە' لە بەندیخانەی تاراسووس ڕاگیراوە و داواکاری بۆ گواستنەوەی بۆ ئیستانبوول ڕەدکراوەتەوەو بەرپرسانی زیندانی هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە دەتگوازینەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

' دەست ولاقی شین ومۆر بووەتەوە'

دایکی دونمەز ، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول پەیوەندی تەلەفۆنیی بە کچەکەیەوە هەبووە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ئاشکرای دەکات: بەهۆی مانگرتنی لە خواردن دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەشکەنجەی دەدەن، دەست و قاچی شین و مۆر بووەتەوە، هەروەها هەڕەشەی ژووری تاکەکەسی لێدەکەن، داواکاریی کچەکەم بۆ گواستنەوە لە زیندانی تارسوسەوە بۆ ئەستەنبوڵ قبوڵ ناکرێت، بۆیە مانی لە خواردن گرتووە.

ک-ش