گیراوێکی سیاسی سزادراو بە لەسێدارەدان گوازراوەتەوە بۆشوێنێکی نادیار

کەماڵ حەسەن رەمەزان بەندکراوی کوردی خەلکی شاری سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە لەلایەن دادگای ڕژیمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆبڕاوەتەوە بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەمڕۆ واتە ٧ ی ئەیلوول / ١٦ خەرمانان چوونەتە بەندیخانەی ورمێ و گیراوی سیاسی کورد کەماڵ حەسەن ڕەمەزان-یان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. ترجمة جوجل أضف إلى المفضلة اسم العضو كلمة المرور.

خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨ بە هۆی گواستنەوەی لەناکاوی ئەم گیراوە سیاسیە بە بەندیخانەی ناوەندی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران و مەترسی جێبەجێ کردنی سزادی لەسێدارەدانەکەی، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی لەمەڕ بارودۆخی ئەم بەندکراوە سیاسییە دەر بڕی و داوای راوەستانی سزاکەی کرد.

جێگای ئاماژەیە کە کەمال حەسەن ڕەمەزان کە ئێستا تەمەنی ٣٣ ساڵە، خەڵکی شاری سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستانە و ڕۆژی ٢٨ ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا و دوای چوارمانگ زیندان و ئەشکەنجە لە زیندانەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و ماوەیەک دوای ئەوە لە دادگای شۆڕشی ئێران لقی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ، سزای ١٠ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دوای ماوەیەک سزاکەی گوڕدرا بە لەسێدارەدان .

ک-ش