گیوڤەن سەردانی خانەوادەی چنارو یوکسەلی کرد

لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپە و شاندەکەی یاوەری سەردانی بنەماڵەی ئەو دوو گیراوەیان کرد کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە بەندیخانە چالاکیی فیدایی-یان ئەنجام دابوو.

لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپە و شاندەکەی یاوەری سەردانی بنەماڵەی ئەو دوو گیراوەیان کرد کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە بەندیخانە چالاکیی فیدایی-یان ئەنجام دابوو.

گیوڤەن و شاندەکەی یاوەری کە بەشدارییان لە ئێشکگری دیموکراسی مێردین کردبوو، سەردانی قوسەرێ-یان کرد و لەگەل خەڵک کۆبوونەوە. خانەوادەی گیراوی سیاسی مەدیا چنارکە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە بەندیخانەی پیتی (ای) مێردین چالاکیی ئەنجامدابوو، لەکۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون. گیوڤەن وتی، مەدیا تەمەنی بچووک بوو، بەڵام دلێکی گەروەی بوو. ئەوان جەستەی خۆیان کردە قەڵغانی ئاشتی."

شاندەکە دواتر لە نسێبین چوونە سەردانی خانەوادەی سێراچ یوکسەل کە لە ڕێکەوتی ٢ی نیساندا لە بەندیخانە لەدژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکیی ئەنجام دابوو.

گیوڤەن وتی من بۆئەوەی کە پێش لەمردنی هەڤالانی خۆم بگرم گیانی خۆمم کردبە قەڵغان بەڵام من نەمتوانی پێش لە مردنی گەنجان بگرم. هەربۆیە گەنجان دەنگی خۆیان بەگوێی هەمووجیهاندا بگەێنن گیانی خۆیان فیداکرد.

شاندەکە دواتر سەردانی ڕۆژنامەوان مەتین دووران  کە بەهۆی نەخۆشییەوە لەبەندیخانە ئازادکرابوو.

ک-ش