گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەى هێزەکانى گەریلای لە رۆژ ی٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٦ی پووشپەڕ لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە، کە ٣ سەربازی تیادا کوژرابوون.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی سابوتاژی هێزەکانى گەریلای لە رۆژی ٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٦ پووشپەڕ بڵاوکردەوە، کە لە دژی کاروانێکى سەربازیى سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان شاخی شەهید عەلی شێر و شەهید دەرمان لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ ئەنجامیان دابوو و بەو هۆیەوە ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژرابوون.

 

ناوەندی راگەیاندن و  چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزەکانى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "هێزەکانمان رۆژی ٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٦ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٤:١٠ دا لە دژی کاروانێکى سەربازیى کۆماری تورکیای داگیرکەر لە نێوان شاخی شەهید عەلی شێر و شەهید دەرمان لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى سوپای تورکی داگیرکەر تێکشکا و بەو هۆیەوە ٣ سەربازی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران".

ر.م