گەریلا لە خواکورک،باگۆک وبازێد سوپای تورکیان کردە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لەباگۆک چالاکییان ئەنجامدا، لەبازێد بارەگای سەربازی تەپەڕێز کرایە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

خواکورک

هێزەکانی ئێمە لەچوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیادا لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوول/ ٢٢ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لەدژی بێڵێکی میکانیکی سوپای تورکی داگیرکەرکە بەرەو گردی لێلیکانی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەچوون چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا ئەو بێڵە تێکشکا و سەربازی شۆفیری بێڵەکە کوژرا. دوای ئەوچالاکییە سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکەیان تۆپباران کرد.

بازێد

گەریلاکانی یەژاستار لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆرش لە هەرێمی سەرحەد لە ڕۆژی ١٤ی ئەیلوول/ ٣ی خەرمانان لەدژی بارەگای سەربازی تەپەرێز-ی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بازێد-ی ئاگری چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

مووش

لە ڕۆژی ٨ی تەباخ سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەهید ئاخین-ی سەربەهەرێمی مووش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکردبوو. لەهەمانڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک و هەلیکۆپتەرەکانیان ناوچەکەیان بۆردومانکرد. ڕۆژی دواتر سوپای تورک بە زرێپۆشی سەربازی ناوچەکەیان پشکنی.

لە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول لە نیوان کاتژمێرەکانی ١٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک جارێکی تر ناوچەکەیان بۆردومانکرد. دوای ئەو بۆردومانە سوپای داگیرکەری تورک لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەربازی لەوشوێنە دابەزاند. داگیرکەران دوای گەڕان بەناوچەکەدا لە کاتژ،ێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ١٢ی ئەیلوول لەناوچەکە کشانەوە.

لەوئۆپەراسیۆنەدا ٢ گەریلا شەهیدبوون. لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی ئەوگەریلا شەهیدانە بڵاو دەکەینەوە.

مێردین

ڕۆژی ٢٨ی تەباخ گەریلاکانی ئێمە لەهەرێمی ناڤسەری باگۆک-ی مێردین لەدژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کوژران وبرینداربوون، بەڵام ژمارەیکوژراوەکان نەزانراوە.

پێران

لە راگەیەنراوی ڕۆژی ١٤ی ئەیلوول،٣ی خەرمانان وتبوومان کە لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوولدا سوپای تورکی داگیرکەر لەناوچەی پێرانی ئامەد، لەناوچەی دەشتی گۆرەسێ ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دابوو و ٢ گەریلا  شەهید بوون.

ناسنامەی گەریلاشەهیدەکان بەم شێوەیە:

نازناو: چەکدار مووش

ناو و پاشناو: مووسا گوکتورک

شوێمی لەدایک بوون: مووش

ناوی دایک- باوک: ئەکرەم- محەمەد

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: ئامەد/ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩

نازناو: ڕۆژهات ئامەد

ناو و پاشناو: مزگین هەرمان

شوێمی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: سونا- شەهابەدین

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: ئامەد/ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و سوێند دەخۆین، کە ئاڵای ئەو بەرخۆدانە، کە شەهیدانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە بە ئازادی تاجدار بکەین."

هێرشی ئاسمانی

سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ١٦ی ئەیلوول/٢٥ی خەرمانان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لەکاتژمێر ٠٩:٠٠و ١١:٠٠گوندی سەڤەسوری هەریمی گارێ، لە کاتژمێر١٣:٣٠ و ١٤:٣٠ دەشتی کافیا و کاتژ،ێر ١٩:٢٠ خولەک گوندی چەمڕۆبۆتکێ-یان بۆردومانکرد.

 

 هەروەها فڕۆکەجەنگییەکان لە کاتژمێر ١٤:٣٠ ناوچەی گردی بەهار و گردی ئامێ-ی ناوچەی ئامێدی بۆردومانکرد.

لەوبۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە."

ک-ش