ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە ئاوەهایە:
" چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد لە باکووری کوردستان بەردەوامە، ڕۆژی ١٨ی کانوونی دوویەم /٢٨ی بەفرانبارگەریلاکانمان کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرکە سەرقاڵی پتەوکردنەوەی سەنگەرەکانیان لەبارەگای سەربازی لە گوندی ئاخوڕێ بوون ،چالاکیان ئەنجامدا.
لەچالاکییەکەدا هێزەکانی ئێمە سەربازانی سوپای تورک-یان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون، بەڵام بە تەواوی ژمارەی کوژراوەکان ڕوون نەبوەتەوە.
دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپبارانکرد."
ک-ش