گەریلا کۆپتەرێکی خستووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانی کوژراون

لە ۱ی ئایاری ڕابردوو، لە ناوچەی باشانی ئیدر گەریلا گورزی لە ۲ هەلیکۆپتەری جەنگی تورکیا دابوو، ئاشکرا بوو یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان خراوەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانی کوژراون.


لە ڕێککەوتی ۱ی ئایاری ڕابردوو، لە ناوچەی باشانی سەر بە پارێزگای ئیدری باکوری کوردستان، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژەئاستار-YJASTAR) لە نزیک سەربازگەی ئایدنلەر چالاکیان لە دژی سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دابوو و لە ئاکامیدا ٥ سەرباز کوژرابوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارببوون.
هەر لەو چالاکییەدا گەریلا گورزی لە ۲ هەلیکۆپتەری جەنگی لە جۆری ATAK دابوو و لە ناوچەکە دوور کەوتبوونەوە. لە ئێستادا ئاشکرا بووە، یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان بە هۆی گورزەکەوە خراوەتە خوارەوە و لە ئاکامی ئەوەشدا تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکانی کوژراون.

هـ.هـ