گەریلاکان باسی بەرخۆدانی خانتووریان کرد

ڕووکەن دڵگەش گەریلای یەژاستار باسی لە بەرخۆدانی خانتوور کرد کە سوپای تورک لە ١٦ی حوزەیرانەوە دەستی بە جموجووڵی داگیرکردنی ئەو ناوچەیە کردووە لەسەر ناوی ئۆپەڕاسیۆنی 'چنگی پڵنگ'.

ڕووکەن دڵگەش گەریلای باشووری باسی بەرخۆدانی خانتوور کرد و ئاماژەی بەوەدا کە داگیرکەران تەرمەکانیان بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن کە خانتوور بەشێکە لە هەرێمی حەفتانین کە دەوڵەتی تورک ١٦ی حوزیران دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردبوو.

ڕووکەن دڵگەش لە ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشی داگیرکەریەوە کە خانتوورە و لە باشووری کوردستان گەورە بووە و گەریلای یەژاستارە. گەریلا ڕووکەن دەڵێت، دەوڵەتی تورک لەچاو ڕابردوو، ناوچەکە زیاتر بۆردومان دەکات و بێ ئەوەی جیاوازی لە نێوان گەل و گەریلا بکات بێوەستان هێرش دەکات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:

لە ڕۆژێکدا ٥٠ جار بۆردومانی کرد

شەوی ١٦ی حوزەیران دەستی بە بۆردومانی خانتوور کرد. لەگەڵ ئەوەی لە شەوێکدا ٥٠ جار بۆردومانی کرد بەڵام هیچ زیانێکمان لێنەکەوت. دوژمن لەسەر راگەیاندنەکانی لەبارەی خانتوورەوە وتبووی، "لەگەڵ ئەوەی تارومارمان کرد، بەڵام نازانین تیرۆریستان لەکوێ سەریان هەڵدا". دوو شەوی سەرەتا بە هەلیکپتەری کۆبرا هاتن و ویستیان سەربازی جێگیر بکەن. ئێمە چالاکیمان کرد. سێ جار لە کۆبراکانماندا و دواتر هەموو شوێنێکیان گولەباران کرد و سەربازیان لەسەر شوێنە بەرزەکان دابەزاند. تا ئیستاش ڕێگامان نەداوە یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە بێن. تا ئێستاش لەناو شەڕداین و رێگا نادەین پێشڕەوی بکەن."

تەرمی جاشەکان لە گۆڕەپانی شەڕ بەجێ دەمێنن

لە کاتی شەڕدا چەندین تەرممان بینی، تێگەیشتن کە نیوەیان جاشن. سوپای تورک تەرمی جاشەکان ناگوازنەوە، لەگەڵ ئەوەی جاشەکان دژمان شەڕ دەکەن. تەرمەکانیان لە گۆڕەپانی شەڕ بەجێ دەمێنن."

ف.ق