گەریلاکانی هەپەگە لە بەستا چالاکیان ئەنجام دا

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) لە بەستا چالاکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٩/٦ی گەلاوێژ لە ناوچەی بەستا چالاکییەک ئەنجام دراوە، تێیدا سەربازێک کوژراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"لە کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٩/ ٦ی گەلاوێژ، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، لە گۆڕەپانی ئایشەدنک لە ناوچەی بەستا، لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا".