گەریلای ئەڵمانی ڕەیمەرلە هامبوورگ وەبیر هێنرایەوە

گەریلای ئەڵمانی جاکوب ڕەیمەر(شیار گابار) کە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٨ لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ببوو، لەشاری هامبوورگی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک وەبیرهێنرایەوە.

گەریلای ئینترناسیۆنالیست جاکوب ڕەیمە لە ڕێکەوتی ٩ی تەمووزی ٢٠١٨ شەهید بوو. لە یەکەم ساڵیادی شەهید بوونی هەڤاڵ شیار گاباردا لە شاری هامبوورگ مەراسیمێکی یادکردنەوە لە شەهید جاکوب( شیار گابار) بەڕێوەچوو.

هەروەها لەمەراسیمەکەدا گەریلا ساراهاندەلمان(سارا دوشین) کە لە ڕێکەوتی ٧ی گوڵاندا لەئەنجامی بۆردومانی هەوایی سوپای تورکیادا لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ببوو، وەبیرهێنرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا دەربارەی ژیانی جاکوب سینەڤیزیۆنێک بڵاوکرایەوە. هەواڵنێرئانت بەندەر، ئانگا فلاک کە ماوەی ٣ساڵ گەریلا بوودە لەمەراسیمەکەدا قسەیکرد.

ک-ش