گەلی کورد ئەمڕۆ لە ١٩ گەورە شاردا بۆ ئۆجالان دەڕژێتە سەر شەقامەکان

گەلی کورد و دۆستەکانیان لە بەرلین، پاریس، ڤییەنا، ستۆکهۆلم، تۆرنتۆ، مێڵبۆرن و هەر چوار قوڕنەى جیهان بۆ ئۆجالان دڕێژێنە سەر شەقامەکان.

لەسەر داواى دەستەى سەرۆکایەتیى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکەی ئەوروپا - KCDK-E) و تەڤگەری ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکەى ئەوروپا - TJK-E) کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئەوەى سەرنجڕاکێشەنە سەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەرتاسەری جیهان، بەردەوامن لە رژانە سەر شەقامەکان.

ماوەى چەند هەفتەیەکە لە زۆربەى شارەکانى ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدرێن و رۆژی هەینیش لە شارەکانى مارسیلیاى فەرەنسا و مێڵبۆرنی ئۆستورالیا چالاکى ئەنجامدرا. ئەمڕۆش لە ٩ وڵات و ١٩ پایتەخت و گەورە شاردا زنجیرە چالاکییەک بەڕێوەدەچن.

مارسیلیا - فەرەنسا

لە مارسیلیا رێپێوانێک بە پێشەنگایەتى گەنجانی ئازاد ئەنجامدرا. گەنجان پۆستەرەکانى ئۆجالان و سیمبولەکانى کوردیان بەرزکردبووە. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، پێویستە گەنجانى کورد لە ئەوروپا بەشداری لە هەموو چالاکییەکاندا بکەن و داواشیان کرد گەنجان و هاووڵاتییان و ئازادیخوازانى و دۆستانى کورد بەشداریى چالاکییەکانى تر بکەن.

مێڵبۆرن - ئۆستورالیا

بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم و گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا کۆبوونەوەیەک رێکخرا. بروسک کەرکوتی ئەندامى کۆمسیۆنى پەروەردەی ناڤ کورد (NAV-Kurd) لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە رۆڵی ئەمریکا لە پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەدا کرد.

هەروەها یادی ئۆمێد ئاجار کە چەند هەفتە لەوە پێش لە ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیرى سەر ئۆجالان ئاگری لە جەستەى بەردابوو و ئیبراهیم ئایهان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە لە باشووری کوردستان کۆچی دوایى کردبوو، بەرزراگیران.

لە کۆبوونەوەکەى میلبۆرن دا داوا لە گەنجان، هاووڵاتییان، ئازادیخوازان و دۆستانى کورد کرا بەشداری لە چالاکییەکانى تردا بکەن.

پلان و ئامانجی چالاکییەکانى ئەمڕۆ

لە چالاکییەکانى ئەمڕۆشدا پیلانگێریى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەم، گۆشەگیریى سەر ئۆجالان، گوشارەکانى دەوڵەتى تورکیا، هێرشە داگیرکەرییەکان، بێدەنگیى وڵاتانى ئەوروپی، هەڵوێستى رێکخراوی جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی –CPT) و دادگای مافی مرۆڤى ئەوروپا (DMME) ئیدانە دەکرێن.

داواى کەجەدەکەی ئەوروپا و تەژەکەی ئەوروپا

کەجەدەکەى ئەوروپا و تەژەکەى ئەوروپا رایانگەیاند "ئێمە تەنها دەتوانین ئەو  گۆشەگیرییە بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان، گەنجان، کوردستانیان و هەموو مرۆڤ دیموکراسیخوازەکان تێکبشکێنین".

ئەو رێکخراوە راشیانگەیاندووە "ئێمە داواى بەشداریکردنێکى بەهێز بۆ رێپێوانەکان و چالاکییەکانى ئەمڕۆ دەکەین، کە بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەم و بۆ ئازادیى رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێن. ئێمە داوا دەکەین بۆ ئازادیى رێبەر ئاپۆ و دەستکردن بە جموجوڵی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هەموو گەلەکەکان، کەسانى شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، ئاکادیمسیەن، داکۆکیکارانى مافەکانى مرۆڤ و هەموو کەس و لایەنەکان  دەکەین بەشێوەى جەماوەری بەشداری لە رێپێوانەکاندا بکەن بۆ خاوەنداریکردن و ئازادکردنى رێبەر ئاپۆ".

ئەمڕۆ لە ٩ وڵات و ١٩ گەورە شار خۆپیشاندانە

چالاکییەکانى ئەمڕۆ ١٣ی تشرینى یەکەم لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵندا، نەمسا، کەنەدا، سوێد، ئۆستورالیا و نەرویج بەڕێوەدەچن.

ئەو شارانەى کە چالاکییەکانیان تیادا بەڕێوەدەچن بریتین لە: پاریس، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، دوسلدرۆف، دارماستاد، هانۆڤەر، شتوتگارت، بەرلین، هامبورگ، برێمن، کیل، ڤییەنا، ئینسبورگ، لینز، تۆررۆنتۆ، میلبۆرن، دەن هاگ (لاها)، ستۆکهۆلم و ئۆسلۆ-ن.

ر.م