گەنجان لە بۆردیئاخ بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە شاری بۆردیئاخی فەڕەنسا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

چالاکوانانی بزوتنەوە گەنجانی شۆڕشگێر لە شاری بۆردیئاخی فەڕەنسا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکی گەنجان ڕۆژی شەمە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی گراند زێتری دەستیپێکرد.

گەنجان ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و لە چوارچێوەی هەنگاوی پێکەوە سەرهەڵدان لەدژی گۆشەگیری بانگەوازیان بۆ چالاکی کرد.

گەنجان ڕایانگەیاند کە ٥ی ئەیلول لە ئەڵمانیا بەشداری لە ڕێپێوانی درێژمەودا دا دەکەن.

لە چالاکیەکەدا بە زمانی فەڕەنسی و کورد پانکارتی ' پێکەوە سەرهەڵدان' 'ڕۆژئاوا بپارێزە' بەرزکرانەوە و ئاڵایەکی گەورەی تەڤگەری گەنجان بەرزکرایەوە.

گەنجان بە کوردی و فەڕەنسی دروشمیان بۆ ئازادی ئۆجالان وتەوە.

لە چالاکیەکەدا پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین پیشاندرا.

ڕێپێوانەکە نیو کاتژمێر بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و پێکەوە سەرهەڵدان' کۆتایی هات.

ف.ق