گەنجان لە پاریس و مارسیلیا بە رێکخستنی چالاکی سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد
گەنجانی کورد لە شارەکانی پاریس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان بۆ پشتیوان لە هەڵمەتی ئازادی رێکسخت.
گەنجانی کورد لە شارەکانی پاریس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان بۆ پشتیوان لە هەڵمەتی ئازادی رێکسخت.
گەنجانی کورد لە شارەکانی پاریس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان بۆ پشتیوان لە هەڵمەتی ئازادی رێکسخت.
پاریس
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێر و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە دروشم 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە ڕاپەڕین' چالاکییەکیان رێکخست.
گەنجان لە بەردەم وێستگەى ترێن کۆبوونەوە و دوای ئەوە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا دەستیان بە رێپێوانکرد. لە چالاکییەکەدا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە بە زمانی فەرەنسی لەسەری نووسرابوو 'بە پەکەکە ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین' و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەوترایەوە.
گەنجان پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و سەرنجەکانیان راکێشایە سەر هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
گەنجان لە چالاکییەکەدا رایانگەیاند، بۆ هەڵمەتەکەى کەجەکە بە دروشمی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە و کات کاتی ئازادییە' بە رۆڵی پێشەنگایەتی هەڵدەستن.
گەنجان بە دەم سرودەوە رێپێوانیان ئەنجامدا و دوای ماوەیەک گردبوونەوەیەکیان رێکخست. گەنجان لەو گردبوونەوەیەدا رایانگەیاند، بەبێ پسانەوە و بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدەن.
مارسیلیا
لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە و کات کاتی ئازادییە' ستاندێکی ئاگادارکردنەوەکە دانرا.
لە ستاندەکەدا بە چەندین زمان پۆستەرەکانی 'پێکەوە راپەڕین' و 'ئازادی بۆ ئۆجالان' هەڵواسران و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بەرزکرانەوە.
لە وتەکانی چالاکییەکدا داوا لە گەنجانی کورد کرا، خاوەنداری لە هەڵمەکەتەکەى کەجەکە بکەن.
ژ.ت