گەنجانى ئازاد چالاکییەکیان بۆ بایکۆتکردنى تورکیا ئەنجامدا

گەنجانى ئازاد لە شارى گاڤلەی سوید بۆ بایکۆتکردنی تورکیا چادرێکیان هەڵدا و دەستیان بە ئەنجامدانى چالاکى کرد.

گەنجانی کورد چادرێکیان لە گۆڕەپانى ستۆرتۆرگێتی شارى گاڤلە لە سوید بۆ ئەنجامدانى چالاکى هەڵدا و چادرەکە و دەوروبەرى شوێنىى چالاکییەکەیان بە وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و ئاڵاکانى پەکەکە رازاندەوە.

 گەنجان لەبارەى گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داگیرکردنى عەفرین و هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، راگەیاندراویان بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاوکردەوە.

گەنجانى ئازاد دەوڵەتى تورکیایان بەهۆى داگیردنی عەفرینەوە ئیدانەکرد و داوایانکرد، هاووڵاتییانى سوید و هەموو کۆچبەران، تورکیا بایکۆت بکەن و کاڵا و کەلوپەلی تورکی نەکڕن و بۆ گەشت و سەیران روو لە تورکیا نەکەن.

هەروەها گەنجانى ئازاد، سەرنجیان خستە سەر گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داوایانکرد گۆشەگیرییەکەى لەسەر لاببرێت و ئازاد بکرێت.

ر.م