گەنجانى شۆڕشگێڕ بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیری کارگەیەکیان لە ئیستەنبول سوتاند

بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کارگەیەکى پێڵاو-یان لە ئیستەنبول سوتاند.

دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە چوارچێوەى هەڵمەتى "راپەڕە – سەری هڵدە" کە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیرى دەستیپێکردووە، یەکینەیەکمان بە ناوی یەکینەى تۆڵەکردنەوەى شەهید باران ماوا لە ناوچەى ئارناڤوت کۆی ئیستەنبول ئاگریان بەرداوەتە کارگەیەک.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ راشیگەیاندووە، کارگەکە بە تەواوی سوتاوە.

لە راگەیاندراوەکەى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH)دا هاتووە:

"رۆژی ٢٨ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٧ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ٢١:٤٥ دا لە ناوچەی ئارناڤوت کۆی ئیستەنبول کارگەیەکى پێڵاو لەسەر رێگاى هادم کۆی لەلایەن یەکینەیەکمانەوە ئاگری تێبەردرا. بەو هۆیەوە کارگەکە بە تەواوی سوتا.

تاوەکو فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە درێژە بە گۆشەگیریى قورس بدات، چالاکییەکانمان بە هەستى باڵاى تۆڵەکردنەوە زیاتر و گەورەتر دەبن.

تاوەکو ریبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە جیهان لەوان دەکەینە زیندان.

لەم شەڕە گەورەیەماندا داوا لە گەنجانى قارەمانی کوردستان و پاڵەوانەکانی دەکەین بە جۆش و خرۆش، رۆح وهەستێکى بەرز، وزە و گەرم و گوڕیی گەنجانەوە بۆ ئازادیى رێبەر ئاپۆ هەموو شوێنێک بۆ فاشیزم بکەنە گۆڕەپانى شەڕ و پێکەوە گۆشەگیرى تێکدەشکێنین".

ر.م