گەنجانى شۆڕشگێڕ لە سویسرا پشتیوانیان لە چالاکییەکانى مانگرتن کرد

گەنجانى ئەندام لە گروپى شۆڕشگێڕیى (Revolutionäre Jugend Gruppe – گروپى گەنجانى شۆڕشگێڕ) لە شاری بێرنی پایتەختى سویسرا سەردانى مانگرتوانی ستراسبۆرگی فەرەنسا کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکە خستەڕوو.

چالاکیی مانگرتن لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٤١ رۆژە بەردەوامە و گەنجانى شۆڕشگێڕی سویسرا سەردانى چالاکییەکەیان کرد.

٣ گەنجی سویسری بە ناوەکانى کلاودیا، نیکۆلای و رۆبین لە شاری بێرنى پایتەختى سویسراوە چوون بۆ سەردانى چالاکوانە مانگرتووەکانى ستراسبۆرگ. گەنجانى شۆڕشگێڕ لەبارەی چالاکیى مانگرتنەکە و دۆخی گەلی کوردەوە زانیارییان لە کاردۆ بۆکانیى مانگرتوو وەرگرت.

گەنجانى سویسری رایانگەیاند، گەنجانى شۆڕشگێڕ هەموویان بەشێوەیەکى باش لە دۆزی گەلی کورد نزیک دەبنەوەو راشیانگەیاند، بەردەام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پشتیوانیکردن چالاکییەکانى مانگرتن.

ر.م