گەنجانى کورد لە مارسیلیا بۆردومانکردنی مەخموریان ئیدانە کرد

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و بۆردومانکردنى مەخمور ئیدانە کران.

ئەندامانى بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) بۆ ئیدانەکردنى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و بۆردومانکردنى کامپی مەخمور، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانى ڤیا پۆرت بەڕێوەچوو و گەنجان لە چالاکییەکەدا وێنەی کۆمەڵکوژییەکانى دەوڵەتى و هێرشەکانى بۆ سەر هاووڵاتییانى مەدەنى بەرز کردبووە.

لە چالاکییەکەدا یادی دیار غەریب ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە بەرز راگیرا، کە رۆژی ٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٤ی پووشپەڕ لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا شەهید بوو.

گەنجان لە چالاکییەکەدا راگەیاندراویان لەبارەى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییانى سنووری چالاکییەکەدا دابەش کرد.

ر.م