گەنجانی سویسرا:بۆئیدانەکردنی دیکتاتۆرئەردۆغان دەچین بۆئەڵمانیا

ڕێکخستنی گەنجان-ی شۆڕشگێڕلە سویسرا ئەوەی خستە ڕووکە ئەوان بەشداری لە چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ئەردۆغان دەکەن .

ئەندامی   RJG -ی بڕن  پیتەرماخنۆ ئەوەی خستەڕوو کە تێکەڵی مێرکێڵ و ئەردۆغان بە واتای دوژمنایەتی گەلی کوردە وداوای کرد کە گەنجان بەشداری لە چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ئەردۆغان بکەن.

سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان ٢٨ ئەیلوول سەردانی ئەڵمانیا دەکات. بە هۆی بانگهێشت کردنی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری لەدژی ئەوسەردانە دروست بووە. ڕێکخستنی گەنجان لەسویسرا ئاشکرای کرد کە ئەوان بەشداری لە چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ئەردۆغان دەکەن.

' ئەو دیدارە بە واتای دوژمنایەتی گەلی کوردە'

لەسەر ناوی    RJG-بڕن( گەنجانی شۆڕشگێڕی بڕن) پێترماخنۆ بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی،: "جێگەی قەبووڵ کردن نییە کە سەرۆک کۆمارێکی فاشیست ودیکتاتۆر بێتە ئەڵمانیا" وداوای بەشداری گرسەیی لە چالاکییەکان لە دژی ئەردۆغان-ی کرد.

ماخۆ وتی ئێمە سیاسەتی قەدەغەکردنی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە دژی گەلی کورد قەبووڵ ناکەین وتی، " قەدەغەی دەولەتی ئەڵمانیا لەدژی گەلی کوردە. دەوڵەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا کە چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ئەردۆغان قەدەغە بکرێت. ئێمە دان بەوبڕیارەدا دانانین. ئێمە لەدژی سیاسەتە قڕێزونەکانی ئەردۆغان ومێرکل پاڵپشتی گەلی کورد بین."

ک-ش