گەنجانی کورد لە ئیزمیر لەدژی داگیرکەری لە کۆڵانەکان بوون

گەنجانی کورد لە ئیزمیر ڕژانە ناو کۆڵانەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

گەنجانی کورد لە کادیفەکالەی ناوچەی کۆناکی ئیزمیر چالاکی و خۆپیشاندانیان ڕێکخست و هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە درەنگانی شەو گەنجانی کورد لە ناوچەی کادیفەکالە بە درووشمی "گەلی کورد مەخەوە، خاوەنداری لە شەرەفی خۆت بکە" "ئاکەپەی داگیرکەر لە کوردستان بڕۆ دەرەوە" "ڕۆژئا موڵکی ئێمەیە و موڵکی ئێمە دەمێنێتەوە" ڕژانە ناو کۆڵانەکان.

ف.ق