گەنجانی کورد لە روسیا: جگە لە ئازادی رێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی تر قبوڵ ناکەین

گەنجانی کورد لە روسیا لە راگەیێنراوێکدا لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ناڕەزایەتیان دەربڕی و رایانگەیاند، ئەوان بە هەموو توانایەکیانەوە بەشداری لە هەنگاوەکەی کەجەکەدا دەکەن.

گەنجان لە گوندی کراسنادارسکی لە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکی سەر بە شاری ستراڤرۆپۆل گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.

چەرکەز ئاخمەدۆڤ لەسەر ناوی بزوتنەوەی گەنجان راگەیێنراوەکەی خوێندەوە و جەختی کردەوە کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دا دەکەن.

لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کرا کە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، هەموو رێبازێک دەگرێتەبەر و ئامانجی سەرەکی لەو گۆشەگیریە کە ٢١ ساڵە بەردەوامە، ئەوەیە کە گەلی کورد و رێبەری گەلی کورد لەیەکتر جیا بکرێنەوە.

لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە حەفتانین بە خۆڕاگریی گەریلاکانی کوردستان، لەناو بران.

گەنجان جەختیان کردە کە جگە لە ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەوان هیچ شتێکی تر قبوڵناکەن و لەسەر ئەم بنەمایەش بەشداری لەو هەنگاوەی کەجەکەدا دەکەن.

ز.ش