گەنجانی کورد لە فەڕەنسا دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

لە شاری بۆردیاکسی فەڕەنسا، گەنجانی کورد هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریان شەرمەزار کرد و بەو ئامانجەش ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر هێرشی دەوڵەتی تورک و داگیرکاریەکانی سەر کوردستان و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد.

گەنجان ڕۆژی پێنجشەمە لە کۆڵانە قەڵەباڵغەکانی بۆردیاکسی فەڕەنسا کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵانای پەکەکە و تەڤگەرەکە بەرزکرانەوە.

گەنجانی دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان، لەدژی فاشیزم ماڵ بە ماڵ، بژی سەرۆک ئاپۆ و سرودی چەرخی شۆڕشیان ' وتەوە.

دوای دەقەیەک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان میتینگێک ئەنجامدرا. بەشداربووان باسی گرنگی تێکۆشانی شۆڕشگێری لەدژی فاشیزم کرد.

ف.ق