گەورەترین خۆپیشاندان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سویسرا بەڕێوە دەچێت

کۆمەلیک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دانیشتووی وەلاتی سویس بە ڕاگەیاندنی کەمپەێن-ی "نابۆسێدارە لە ئێران" داوا لە تەواوی گەلانی ئێران وئازادیخوازان دەکەن کە بەشداری ئەم کەمپەینە بن.

کۆمەلیک لە چالاکوانانی سیاسی ، مەدەنی ، رۆشنبیر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامانی رێکخراوەمەدەنییەکان کە لە نەتەوەکانی ئێران پێک دێن هەستاون بە ڕاگەیاندنی کەمپەینێک بە ناوی " نا بۆ سێدرارە لەئێران" ، و داوا لە تەواوی چین و تۆێژەکان بە هەر بیر و باوەڕی سیاسی جیاوازەوە دەکەن کە خاوەنداریەتی لەم کەمپەینە بکەن و بەشداری چالاکانەی تێدا بکەن.

عوسمان تازیک یەکێک لە ئەندامانی بەڕیوەبەری ئەم کەمپەینە بە ئازانسی هەواڵی فورات-ی ڕاگەیاند کە ، کۆمەلێک لە چالاکوانان کە لەهەمو پێکهاتەکانی ئێران بە کورد، تورک، فارس، بەلوچ، تورکەمان، و عەرەب و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان-ی تێدا بەشدارن، بە ئامانجی ئەوەی کە دەنگی خۆمان بگەێنینە کۆمەلگەی نێو دەوڵەتی و جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزار بکەین دەستمان داوە بە ڕاگەیاندنی کەمپەینێک.

عوسمان تازیک ئاماژەی بە نالەباری دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد و وتی،" ڕۆژانە ئێمە شایەتی ئەنجامدانی سزای لەسێدارەدانین لە ئێران و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی شەرمەزار و رسوا بکەین.

تازیک بەرنامەی کەمپەینەکەی ئاوەها ڕاگەیاند: ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٢ی حوزەیران/٣٠ جۆزەردان تا ١ی پووشپەڕ ڕۆژانە لە  مەیدانی 'شتاوفاخرپلاس'-ی زوریخ چالاکی  بەڕێوە دەبەین، چالاکییەکان بە دانانی وینەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و کۆکردنەوەی واژوو بۆ شەرمەزارکردنی سزای سێدارەدان بەرێوە دەچێت.

 عوسمان تازیک ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران/٢ی پووشپەڕ کاتژمێر ١٤:٠٠بە بەشداری هەزاران کەسی لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، فارس، بەلوج، تورکەمان و ئازادیخوازەکانی ئێران لە هێلڤاتیا پلاتس-ی زوریخ ڕێپێوانێک ساز دەکرێت.

لە کۆتاییدا ئەو ئەندامەی کەمپەینی نا بۆ سزای سێدارە لەئێران' داوای لە تەواوی پێکهاتەکانی ئێران کە دانیشتووی وەڵاتی سویسران کرد کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران/٢ی پووشپەڕ لەماڵەکانتان دانەنیشن و بەشداری ئەم رێپێوانە بن تا بتوانین دەنگی خۆمان بگەێنینە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ک-ش