گەڕان بە دواى دادپەروەریدا بەردەوامە: کێ دافنێى کوشت؟

رۆژنامەنووسی ماڵتایى دافنێ کاروئانی گالیزیا ساڵی رابردوو کوژرا. گەڕان بەدوای دادپەروەیدا بۆ دۆسیەى کوشتنى دافنێ بەردەوامە.

رۆژنامەنووس دافنێ کاروئانی گالیزیای خەڵکى ماڵتا ساڵی رابردوو کوژرا. سەرباری ئەوەى ساڵێک بەسەر کوشتنەکەکەیدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا بکوژەکەى نەدۆزراوەتەوە. هاوپیشەکانى رایانگەیاند، تاوەکو هێزى پشت کوشتنەکە ئاشکرا نەکرێت درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ هاتنەدیى دادپەروەری دەدەن.

گالیزیا ١٦ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٧ لە هێرشێکدا بە بۆمب کوژرا و جگە لە گالیزیا چەندین کەسى تریش لەو هێرشەدا کوژران. گالیزیا یەکێک لەو رۆژنامەنووسانە بوو کە بەڵگەکانی پانامای ئاشکراکردبوو. هاوپیشەکانى شوێنى کوشتنەکەى گالیزیایان لە شاری ڤاڵتاى پایتەختى ماڵتا رازاندووەتەوە.

هاوپیشەکانى گالیزیا دەڵێن، سەربارى ئەوەى ماوەیەکی زۆر بەسەر کوشتنەکەى گالیزیادا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسانى پشت کوشتنەکەى نەدۆزراونەتەوە، بۆیە بڕیاریانداوە تاوەکو دۆزینەوەى بەرپرسانى کوشتنى هاوپیشەکەیان بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنى بەرپرسانى پشت کوشتنەکەى هاوپیشەکەیان.

هاوپیشەکانى گالیزیا لە هەڵمەتەکەیاندا بۆ دۆزینەوەى بەرپرسانى پشتى کوشتنەکەى، پۆستەرێکیان بە ناوی "کێ دافنێى کوشت؟" هەڵداوە و داواى ئاشکراکردنى بەرپرسانى پشت کوشتنەکەى دافنێی هاوپیشەیان دەکەن.

"سیاسەتمەداران لە پشت کۆمەڵکوژییەکەوەن"

هاوپیشەکانى گالیزیا وتیان، گالیزیا بەهۆی بڵاوکردنەوەى هەواڵ و نووسینى وتار لەسەر گەندەڵی بووبووە هۆی سزادانى چەندین کەس و ئەوەش بووەتە هۆی کوشتنەکەى.

وتیشیان، سەربارى ئەوەى ساڵێک بەسەر رووداوى کوشتنەکەیدا تێپەڕیوە، بەڵام هێزەکانى پشت کوشتنەکەى ئاشکرا نەکراون و هۆکارى ئاشکرانەکردنى هێز و بەرپرسانى پشت کوشتنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە چەندین سیاستمەداری ماڵتا دەستیان لە کوشتنەکەیدا هەیە.

هاوپیشەکانى گالیزیا، پۆلیس و حکومەتى ماڵتا لە رووداوەکە بە بەرپرسیار دەزانن، چونکە لە رێگەى هەواڵەکانى گالیزیاوە ئامار و زانیاریى گرنگیان دەستکەوتووە، کە ماڵتا دەوڵەتى مافیایە و هەر لەبەر ئەوەش کردیانە ئامانج و کوشتیان.

"گەڕان بە دواى دادپەروەریدا بەردەوام دەبێت"

هاوپیشەکانى گالیزیا ئەوەشیان وت، ئەو گەندەڵیانەى کە گالیزیا ئاشکرای کردوون گەورەترین کێشەى ماڵتان و کێشەکانى تریش بە دەمییەوە ئاشکرا بون. لە ماڵتا پەیوەندییەکى چەپەڵ لە نێوان چەندین لایەنی نێودەوڵەتیدا هەیە.

هاوپیشەکانى ئاماژەیان بەوەشکرد، تاوەکو بەرپرسانى پشت کوشتنەکە و رووداوەکە ئاشکرا نەکرێن درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەن بۆ ئاشکراکردنى ئەو بەرپرسانەى کە دافنێ-یان کوشتوە.

ر.م