'گەڕانەوەی نییە؛ دەبێت بۆ کارەساتی سروشتی لە ئامادەباشیدا بێت'

بەپێی ڕاپۆڕتی ئەم دواییانەی کە لەلایەن پانێڵی گۆڕانی کەشوهەوای نێوان حکومەتەکان بڵاو کرایەوە، گەڕاندنەوەی گەرمای گلۆباڵ لە ئۆقیانووسەکان لە لایەک، دەبێت مرۆڤایەتی ئیتر قورسایی بداتە سەر وەرگرتنی ڕێوشوێنی خۆپاراستن.

پانێڵی گۆڕینی کەشوهەوای نێوان حکومەتەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی کەشوهەوا کۆبوونەوەیەکی درێژی بەڕێوە برد. دوای کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە، ئاماژە بە هەڕەشەکانی گەرمای جیهانی لەدژی ئۆقیانووسەکان کرا. ڕاپۆرتەکە دوای کۆبوونەوەیەکی پێنج ڕۆژیی ڕاگەیاندرا و ئاماژە بەوە کرا، کەمکردنەوەی گازە ئۆکسیدە کاربۆنییەکان لە کەشوهەوادا بۆ داهاتووی جیهان زۆر گرنگە.

دوو هێندە و نیو زیاد دەبێت

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشیار ئەوە دراوە، بەهۆی گەرمای گلۆباڵ کەویە بەفرەکانی ئۆقیانووس و چیاکانیش دەتوێنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوەکان بەرز ببنەوە. هەروەها ڕێژەی ئۆقیانووسەکان بە بەراورد لەگەڵ سەدەی بیستەم، دوو هێندە و نیو بەرز دەبنەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش وەبیر هێنراوەتەوە کە لە سەدەی ٢٠ەمدا ئاستی ئاو لە ئۆقیانووسەکان نزیکەی ١٥ سانتیمەتر بەرز بوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی پسپۆرانی پانێڵی گۆڕینی کەشوهەوای نێوان حکومەتەکان، ئەگەر بڵاوکردنەوەی گازە ئۆکسیدە کاربۆنەکان بە پەلەش کەم بکرێنەوە، ئاوی ئۆقیانووسەکان هەر بەرز دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر هیچ شتێک نەکرێت ئاوەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە و دەرەنجامەکانی قورستر دەبێت.

ئامادەکاریی دژی کارەساتەکان

یەکێک لەو بابەتانەی کە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەوەیە، وڵاتانی کەنداو و کەناراوەکان دەبێت خۆیان بۆ زیانێکی گەورە ئامادە بکەن کە بەهۆی گەرماوە تووشی دەبن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش وتراوە، بە مەبەستی ئەوەی پێشگری بکرێت لەو زیانەنە، پێشنیاری دروستکردنی دیواری بەرز لەو شارانە کراوە کە دەکەونە کەناراو و قەراغی ئۆقیانووسەکان. پێشبینیدەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی ئەو کەسانەی لە قەراغ ئۆقیانووسدا دەژین، یەک ملیار کەس تێدەپەڕێنێت. دەوترێت بەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنە بەر، مەترسی لافاو ١٠٠ هەتا ١٠٠٠ جار کەمتر دەبێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ملیۆنان کەس ئێستا لە کەناراوی ئۆقیانووسەکان دەژین و ناچار دەبن ماڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و و بۆ شوێنەکانی دیکە کۆچ بکەن، پێویستە شوێنی نوێ بۆ نیشتەجێبوون ئامادە بکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان چەندین کەناراوی ئۆقیانووس ئیتر وای لێدێت کەس ناتوانێت لەو ناوچانە بژیت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە بۆ ئامادەکاریی کارەساتەکانی بەهۆی گەرمای گلۆباڵەوە ڕوودەدەن، دەبێت ساڵانە سەدان ملیار دۆلار تەرخان بکرێت.

ئەو کارەساتانەی کە ١٠٠ ساڵ جارێک ڕوودەدەن، ئیتر هەموو ساڵێک ڕوودەدەن

لە ڕاپۆرتەکەدا پێشنیار کراوە کە بڵاوکردنەوەی گازە ئۆکسیدە کاربۆنەکان بەپەلە کەم بکرێنەوە، گەرمای گلۆبال بە ەبراورد لەگەڵ سەدەی ١٩یەم دوو پلەش سنوردار بکرێت، ئەنجامی خۆی دەبێت. بەپێی ئەوە بە زیادبوونی بە ڕێژەی ٢ پلە، لە ساڵی ٢٠٥٠ چەندین شاری قەراغ دەریای جیهان، تووشی کارەساتی سرووشتی دەبن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، مەبەست لە ڕووداوە گەورە سروشتییەکان ئەوەیە کە پێش ئێستا ١٠٠ ساڵ جارێک ڕوویاندەدا.

گەڕانەوەی نییە، دەبێت قورسایی بدەنە سەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئۆقیانووس لەوانەیە هەتا ساڵی ٢١٠٠یش ٢ هەتا ٤ هێندە زیاتر گەرمایی هەبێت، ئەوەش خۆشبینترین سیناریۆیە.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن، لەم ئاستەی ئێستادا، گەڕانەوەی گەرمای گلۆبال لە جیهاندا مومکین نییە و ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە کە زیادبوونی گەرما کەم بکرێتەوە و ئامادەکاریی لەدژی کاریگەرییەکانی بکرێت.

ک-ش