یادی ئومێد ئاجار لە ئینگولشتات کرایەوە

بۆ شەرمەزارکرندی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئومێد ئاجار لە شاری ئینگولشتات ئاگری لەجەستەی بەردا. یادی ئاجار لە هەمان شار بە چالاکیەک کرایەوە.

ئومێد ئاجار بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سەردانی ڕجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ دا لە شاری ئینگولشتات ئاگری لە جەستەی بەردا. یادی ئاجار لە هەمان شار بە چالاکیەک کرایەوە. بە سەدان کەس بەشداریان لە مەراسیمی یادکردنەوەی ئاجار کرد.

دوای دەقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن، سینەڤیزیۆنەک لە سەر تێکۆشانی ئومێد ئاجار نیشاندرا.

لە مەراسیمەکەدا دەمیر چەلیک ئەندامی دیوانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک – ئەوروپا قسەی کرد و ڕایگەیاند، نەک بە تەنها ئۆمێد ئاجار ئێمە باس لە مێژوویەکی فیداکاری دەکەین. بۆ ڕێبەرایەتی، کوردستانی ئازاد و ژیانی ئازاد، خۆی فیدا کرد.

چەلیک هەلوێستی دەوڵەتی ئەڵمانیای لەبەرامبەر یەپەگە و یەپەژەی ڕەخنە کرد و وتی، " لە جیاتی ئەوەی ڕێز لە بەرخۆدانی قاڕەمانی یەپەگە و یەپەژە بگیرێت، ئاڵاکانی قەدەغە دەکرێن."

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا مستەفا توزاکیش کە بەشداری لە چالاکی مانگرتن کردبوو ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی هیچ کاتێک قبوڵ ناکەین. تا ڕێبەرایەتی لەژێر گۆشەگیریدا بێت، چالاکی و خەباتمان بەردەوام دەبێت. پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی و نرخەکانمان بکەین.

مەراسیمەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و شەهیدان نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق