یادی ئەڕداڵ ئەرەن و هاورێکانی کرایەوە

لە سەر گۆڕییان یادی ئەرداڵ ئەرەن کە ١٢ی ئەیلول لە لایەن کودەتاچیەکانەوە تەمەنەکەی گەورە کرا و لەسێدادەدرا و هاوڕێکانی سینان سونەر و ئەرجان کۆجا کرایەوە.

یادی ئەڕداڵ ئەرەنی ١٧ ساڵ کە دوای ئەوەی لە لایەن کودەتاچیەکانی ١٢ی ئەیلول تەمەنەکەی گەورەکرا و هاورێکانی سینان سونەر و ئەرجان کۆجا، لە ٣٩مین ساڵیادی لەسیدارەدانیاندا لەسەر گۆڕەکانیان لە ئەستەنبوڵ کرایەوە.

یادکردنەکە لە گۆڕستانی کارشییاکا کرایەوە. سەلما گورکان سەرۆکی گشتی پارتی ڕەنج، حسێن ئەسەنتەرک سەرۆکی فیدراسیۆنی شۆرشگێرانی ٧٩ی ئەنقەرە، براگەورەکەی ئەرکان ئەرەن و خۆشکی ئەرجان بەشداریان لە یادکردنەکە کرد.

لە یادکردنەوەکەدا کە بە دەقەیەک ڕێزگرتن دەستیپێکرد حسێن ئەسەنتورک سەرۆکی فیدراسیۆنی شۆرشگێرانی ٧٩ی ئەنقەرە قسەی کرد و وتی، " دوای ٣٩ ساڵ ئێمە بە ڕێزو خۆشەویستیەوە لە سەر گۆڕی ئەرداڵی خۆشەویست کۆبووینەوە.

سەلما گورکان سەرۆکی گشتی پارتی ڕەنجیش ڕایگەیاند، ئەو عەقلیەتەی ئەرەنی لەسێدارەدا تا ئیستاش بەردەوامە.

ف.ق