یادی زیلان و مەزلۆم لە لیماسوڵ کرایەوە

لە شاری لیماسۆڵی قوبڕس یادی زەینەب کناجی (زیلان) و مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا) شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوە لە لایەن دەستپێشخەری ژنانی کوردی قوبڕس ڕێکخرا و زۆر کەس بەشداریان کرد.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کەلتوری ژنانی کوردی زەئۆفیلۆس ئەنجامدرا و بە دەقەیەک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر فاتما ژیرکی وتەبێژی دەستپێشخەریەکە قسەی کرد.

فاتما ژیرکی بە یاکردنەوەی زەینەب کناجی و ٣ ژن کە لە کۆبانێ شەهید بوون دەستی بە قسەکانی کرد و ڕایگەیاند، لە کەسایەتی زیلاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆرشگێکی گەورەی ئازادی و یەکسانی ئەنجامدراوە.

لە یادکردنەوەکدا باسی ژیانی و تێکۆشانی زەینەب کناجی و مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا) کرا کە ١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

دوای قسەکردن، مەراسیمەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.

ف.ق