یه‌كینه‌ی شه‌هید زه‌ریان و شه‌هید چیاگه‌ر-ی سه‌ر به یه‌په‌سه له دژی كارگه‌یه‌كی فاشیسته‌كان له ناوچه‌ی كارایۆللاریی گازی عوسمان پاشا له ئیسته‌نبووڵ چالاكییه‌كی كرد.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل (یه‌په‌سه) له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید زه‌ریان و شه‌هید چیاگه‌ر-ی ئێمه ١٢ی شوبات له كارایۆللاریی سه‌ر به گازی عوسمان پاشا له ئیسته‌نبووڵ دژی كارگه‌یه‌كی فاشیسته‌كان چالاكیی بۆمبی ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا كه كارگه‌كه كرایه ئامانج، به‌هۆی ته‌قینه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه. ماوه‌یه‌كی درێژ ڕێگه‌ی هاتووچۆ داخرا و زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هاتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌مبولانس ڕه‌وانه كران. ئه‌م چالاكییه بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی جزیر و ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئه‌نجام درا.»
s.m