یوسف ئیبا-ی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لە شاری تۆرنتۆی کانادا ماوەى ١٣٨ رۆژ لە چالاکیى مانگرت لە خواردندا بوو.
ئیبا-ی دواى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایى بە چالاکیى مانگرتنەکەى هێنا. ئیبا بۆ پشکنین و چارەسەری پزیشکى گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئیبا دواى پەیامەکەى ئۆجالان کۆتایى بە چالاکییەکەى هێنا و دواى ئەوەى کۆتایى بەچالاکییەکەى هێنا بە ئامبولانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە تاوەکو پشکنینى تەندروستیى پێویستی بۆ بکرێت و دەست بە چارەسەرکردنى کێشە تەندروستییەکانى بکرێت.
ئیبا لە ماوەى مانگرتنەکەیدا چەند جارێک خوێنى هەڵهێنابوویەوە و سەرباری پێداگریى پزیشکەکان هەموو جۆرە چارەسەرێکى رەتکردبووە و بەردەوام بوو بوو لە چالاکییەکەى.
.........
ر.م