یوسف ئیبای مانگرتوو لە کاناداوە: ئێمە مێژوو دەنووسینەوە

یوسف ئیبا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٣٦ رۆژە لە شاری تۆرنتۆی کانادا لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە. ئیبا وتى "ئێمە مێژوو دەنوسینەوە".

یوسف ئیبا گەنجی کورد لەشاری تۆرنتۆی کانادا لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیەوە وتى "ئێمە رێگا بە پیلانگێڕی نادەین و بە بەرخودان رێگرییان لێدەکەین".

ئیبا راشیگەیاند، چالاکیى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری دەستیپێکرد و لە ماوەیەکى کەمدا چالاکییەکە بووە رۆژەڤی جیهان.

گەنجێکى کورد بە ناوی یوسف ئیبا لە شاری تۆرنتۆی کانادا ماوەى ٣٦ رۆژە  لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە.

ئیبا سەرباری کێشە تەندروستییەکانى بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە درێژەدان بە مانگرتنەکەى.

ئیبا بۆ ئەو چالاکییانەى لە دژی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى ئەنجام دەدرێن، بانگی کرد، لە هەموو شوێن و ناوچەکانى کوردستان بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکى ئەنجام بدەن.

ئیبا لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى "من چالاکییەکانى مانگرتن لەم کاتەدا زۆر بە گرنگ و مانادار دەزانم، چونکە ئەم هەوڵانە هەوڵن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان. چالاکییەکان بە هەڤاڵ لەیلا دەستى پێکرد و دواتر ناسر یاگز و ئێمە هەوڵماندا درێژەى پێبدەین".

ئیبا رایگەیاند، گۆشەگیریى رەها لەسەر ئۆجالان هەیە و لە رێگەى ئەم چالاکییانەوە دەتوانن گۆشەگیرییەکە تێکبشکێنن و راشیگەیاند "لە کەسایەتیى رێبەری گەلی کورد دا هەموو گەلیان بە تەواوی گۆشەگیر کردووە. لە دۆخێکى لەو شێوەیەدا گەلەکەمان تەنها بە بەرخودانی هەمەلایەنە دەتوانێت وەڵامی لە دژی ئەو گۆشەگیرییە هەبێت".

ئیبا ئەوەشی وت "ئێمە بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێریى ١٥ی شوبات دەڕژێینە سەر شەقامەکان. من سبەی پۆستەرێک کە لەسەری نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەگرم بە دەستمەوە و رێپێوانێکى ٥ بۆ ٦ کیلۆمەتری ئەنجام دەدەم. دواى رێپێوانەکە لە یۆنگ ڤێبلۆر خۆم دەگەیەنمە ناو جەماوەری گەل و پێکەوە گۆشەگیری و پیلانگێڕی ئیدانە دەکەین. ئێمە دەبینە ئەو کەسانە خۆیان لەسەر دەستى خۆیان مێژووی خۆیان دەنووسنەوە".

ر.م