یوکسەکداغ: ئەگەر ٢٢ جاری تریش بمانگرن ڕاستیەکان ناگۆڕێت

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەی بەدیلگیراو، فیگەن یوکسەکداغ وتی: "بە گرتنێک دڵیان ئارامی نەگرد، دوو جاری ئێمەیان گرت. ٢٢ جاری تریش بمانگرن داخۆ ڕاستییەکان دەگۆڕێت؟"

١٥ەمین دانیشتنی دۆسیەی هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ لە ١٦ەمین دادگای سزای قورسی ئەنقەرە کە ئەمڕۆ دەبینرێت، دەستیپێکرد.

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سزای تەمەلی، دەستەیەکی هەڕمێنی پێکهاتەکانی هەدەپە و مونیرە یوکسەکداغ-ی دایکی فیگەن، بەشداری دانیشتنەکە بوون.

لە هۆڵی دانیشتنی دادگا ڕێوشوێنی ئاسایشی تووند گیرابوونە بەر. چەندین پارێزەر چاودێری دۆسییەکەیان کرد.

یوکسەکداغ دەستی بە پاراستنی خۆی کرد و ڕایگەیاند، پێش ئەوەی دەست بە پاراستنی خۆی بکات، سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی ئەستنەبۆڵ دەخوازێت و هیوای وایە کارەساتی خراپتر ڕوونەدات.

یوکسەکداغ ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی بکەوێتە پێشەوەی کارەساتەکان و وتی: "بەداخەوە، کارەساتە سروشتییەکان خەمی ئەو کەسانە نییە کە تورکیا بەڕێوەدەبەن. لە تورکیا کارەساتی سیاسی بەدوای یەکدا ڕوو دەدەن. ئێستا لە ڕۆژەڤی یەکەمینماندا پاراستنی ئاسایشی مرۆڤەکانە. بوومەلەرزەی ئەستەنبۆڵ نیشانی داین تا چەند ڕووبەڕووی کێشەکان دەبینەوە".

'ئابڕووچوونی سیاسی ڕوویدا'

یوکسەکداغ لە درێژەی خۆپارێزییەکەیدا وتی: "ئابڕووچوونێکی سیاسی ڕوویدا. ئەو دۆسیەیەی من لەسەری گیراوم، جاری دووەمە دەگیرێم. ئەوە ئەزموونی یەکەمە تاقی دەکەینەوە. گرتنی دووەم نمونەی ئەوەیە. من و دەمیرتاش ڕۆژێک بە پەلە دادگایی کراین و بڕیاری دستگیرکردنی دووەممان بۆ دەرچوو. نیوەی ژیانمان لە زیندان، لە ژووری سیستمی ڤیدیۆیی بەسەر دەبەین. پێمانوابوو ئەمڕۆش شتێکی نەرێنی ڕوو بدات. چونکە لە زیندان دۆخێکی نائاسایی هەبوو. پرەنسیپەکانی مافی بنەڕەتی پێشێل کران.

داواکاری گشتیش دەیزانی ئەوە ناڕەواییە

وتنەوەی ئەو شتانەی ڕوویانداون و ڕوو دەدەن لەتوانای مندا نییە. ئەرکدار ئەو تاوانەی خوێندەوە کە من کردومە. وەبیرم هێنانەوە ئەوە دادگاییکردنێکی دووبارەیە. داواکاری گشتی وتی دەزانێت. وێڕای ئەوەی وتمان ئەو قۆناغە لێپرسینەوەیە بەپێی مافەکان نییە، بەڵام دادوەر بە مکوڕبوونەوە ئێمەی دادگایی کرد. تێگەیشتین کە دۆخەکە لە ژێر بڕیاری دادوەر نییە. ئۆپەراسیۆنێکی تازەیە و دەستیپێکردووە. مافی یاسایی خۆم بەکار هێنا. لایەنە ئابڕووچوونەکەی ئەو کارە ئەوەیە؛ دادوەر بە پێویستی نەزانی کە بڕیاری گرتنەکەمم پێ ڕابگەیەنێت. بڕیاری گرتنی خۆمم لە تەلەفزیۆن زانی.

حەقیقەت ناگۆڕێت

لە تورکیا ئەندامانی دادگا گەیشتونەتە ئەو ئاستەی ناتوانن ئەو دۆخە ڕاڤە بکەن. کاتێک بڕیاری گرتنیان بۆ دام، من دەموت کاتیان پێ داوم. بەڵام لە تەلەفزیۆنەکان لە ژێرنووسەکاندا بینیم کە نووسرابوو فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو. دواتریش خۆی ڕای گشتی دەزانێت. چووینە بەردەم دادوەر. دادوەری سزای سوڵحی دەخستەڕوو کە چۆن کار دەکات. دەسەڵات زۆرترین دەستێوەردان لە دادگا و دادوەران دەکات. بیرمان لە چی دەکردەوە، هێشتا دەمانپارێزن. چونکە ڕای گشتی چاوەڕوانە ئەرکێکی ڕەوا ببینێت، من چوومە بەردەم ئەو دادگایە. ئەوەی دیار بوو، بەتەواوی ئاشکرا بوو. بڕیاری گرتنی ئێمەیان دا. من وەکو کەسێکی هەمان دۆسییە، جاری دووەم گیرام و هاتومەتە بەردەم دادگا. گرتنەک بەس نەبوو، هەستان جارێکی دیکەش گرتیانم. قسەکانی من، تێڕوانینەکانی من، هەبوونی هەدەپە و بایەخی هەدەپە دەگۆڕێت؟ نا. ٢٢ جاری دیکەش من بگرن، ئەو حەقیقەتە ناگۆڕێت. لێیان دەپرسم، بەو بڕیارەی ئێوە گەلۆ حەقیقەت دەگۆڕێت؟"

دانیشتنەکە بە پاراستنی یوکسەکداغ بەردەوام دەبێت

سزای زیندانیکردن تا ٨٣ ساڵ داوا دەکرێت

لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی ٩٢ لاپەڕەییدا، لە ٣٠ ساڵ هەتا ٨٣ ساڵ زیندانیکردن بۆ یوکسەکداغ داوا دەکرێت. داوا دەکرێت یوکسەکداغ بەناوی "بەڕێوەبەری ڕێکخستن" سزا بدرێت.

ک-ش