یوکسەکدغ: لە ڕۆژئاوا خاوەن ماف و زۆردار دژی یەکتری شەڕ دەکەن

یوکسەکداغ ڕایگەیاند، لەوانەیە بەهێز بن، بەڵام مافدار نین. لە ڕۆژئاوا خاوەن ماف و زۆردار دژی یەکتری شەڕ دەکەن. دەسەڵاتی کۆشکی ئاکەپە و لۆبی شەڕ کە لە دەوری کۆبووتەوە، دەیانەوێت بە زۆر وەک مافی خۆیان نیشان بدەن، بەڵام ناتوانن.

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی پیتی (F)ی کاندرا لەبارەی هێرشەکانی  ڕژێمی ئاکەپە بەرامبەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا قسەی کرد.

یوکسەکداغ ڕایگەیاند، سیاسەتی سەرەکی دەسەڵاتی سیاسی تورکیا شەڕە و هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریاش لەو چوارچێوەیەدایە.

یوکسەکداغ  وتی، " لەوانەیە بەهێز بن، بەڵام مافدار نین. لە ڕۆژئاوا خاوەن ماف و زۆردار دژی یەکتری شەڕ دەکەن. دەسەڵاتی کۆشکی ئاکەپە و لۆبی شەڕ کە لە دەوری کۆبووتەوە، دەیانەوێت بە زۆر وەک مافی خۆیان نیشان بدەن، بەڵام ناتوانن."

یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی هێزی گەورەی سیاسی و سەربازین، هەموو درفەتێکی ناتۆ لە دەستیاندایە. هێزە ئیمپریالیستەکان پشتگیریان دەکەن. میدیا و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن خۆیان ڕەوا نیشان بدەن.

یوکسەکداغ باسی ئەوەشی کرد، دوای ئەوەی سەریان بەر دیوار کەوت، ئینجا دەڵێن 'جیهان هەمووی لەدژی ئێمەیە و ئێمە دەرەقەتی هەموو جیهان دێین' و وتی، "ئەوانەی کو کوژران و ئاوارە و کۆچبەر بوون جارێکیتر خەڵکی ڕۆژئاوا و گەلانی هەرێمەکە بوون. بەڵام ئاشكرایە ئەو دەسەڵاتەی دەستی بەم شەڕە کرد سەرنەکەوت. لەبەرئەوەی مافداری و مێژوو بە تۆپ و چەک و بۆمبە بەدەست  نایەنرێت. لە هەمان کاتدا ئەو کەسانەی لە دژی مافداری شەڕ دەکەن، ڕۆژێک دێت و لەناو دەچن. ئەو ڕۆژەیە ئەمڕۆیە نازانم، بەڵام ئاکەپە و دارودەستەکەی بە شێوەیەکی مێژووی و توند تێک دەچن."

یوکسەکداغ ئەوەی خستەڕوو، نە کورد کوردی پێشوون، نە هاوسەنگیەکان هاوسەنگی پێشوون. ئەگەر سەرنج بدەینە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، بۆمان ڕوون دەبێتەوە، دیار نییە کێ سەردەکەوێت.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سیاسەتی خراپی دەوڵەت، بەڵام پەیوەندی مێژووی نێوان گەلی کورد و تورک لە ڕێگەی دینامیکی تێکۆشان و سیاسەتی دیموکراتیک پارێزرا. ئەگەر پردی مێژوویی نێوان گەلی کورد و تورک بڕووخێت ئەو کاتە ئەنجامێکی خراپی دەبێت کە ناوترێت.

ف.ق