یەبەشە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان لەدژی داعش دەستپێکرد

هێزەکانی یەبەشە/ یەژەشە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەدژی مۆڵگە و بنکە شاراوەکانی چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان هاوبەشیان دەستپێکرد.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی یەبەشە/یەژەشە و سوپای عێراق لەدژی چەتەکانی داعش زیاتر دەبن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی گولاتێی شەنگال ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی یەبەشە وەرگیراون، ئۆپەراسیۆنەکە بەمەبەستی پاککردنەوەی تەواوەتی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت.

راگەیاندرا کە ئەو ئۆپەراسیۆنە، بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ١١ و ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩/ ٢٠ی پووشپەڕ و ٥ی گەلاوێژە لەدژی مۆڵگە شاراوەکانی چەتەکانی داعش بەڕێوە چووبوو.

لە ١١ی تەمموزی ٢٠١٩/ ٢٠ی پووشپەڕدا یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە و سوپای عێراق لە ناوچەی نێوان سەلاحەدین و ئەنبار و موسڵ، لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردبوو و لە ئەنجامدا چەندین چەتە کوژرابوون.

دوای ئەوەی کە لە ٢٤ی تەمموز/٣ی گەلاوێژدا چەتەکانی داعش دوو کەسی ئێزیدیان بە ناوەکان حسێن ئەتێش و حەجی حەسەن کوشت؛ هێزەکانی یەبەشە، سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و هەندێک هێزی دیکەی هەرێمیی، لە هەمان ڕۆژدا لە ناوچەکە و لە گوندی گۆلات دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی تازە کردبوو.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢ چەتە کوژرابوون

٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩/ ٤ی گەلاوێژیش، هێزەکانی یەبەشە – یەژەشە وەکو بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکە، لە ناوچەکانی گوندی نەینێ، گۆلات و خانا شاهوانیێ ئۆپەراسیۆنیان بەڕێوەبردبوو.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا پەناگەیەکی داعش دۆزرابوەوە کە چەندین چەک و جبەخانەی تێدابوو.

ک-ش