یەرەکە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک چیای ئاسۆسیان بۆردوومانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە ئاماژەی بە هێرشە هەمەلایەنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ژوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای ئاسۆسیان بۆردوومان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەشی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە هاوکاری فڕۆکە سیخوڕییەکانی چیای ئاسۆسیان بۆردوومان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە: ماوەیەکە هێرش و پەلاماری دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دەست و پێوەندەکانی بۆسەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان زۆرتر و چڕتر بووەتەوە، هەتا ئاستێک کە نەک تەنها هێزە شۆرشگێر و پێشەنگەکانی گەل بەلکو بە تەواوەتی گەلی کورد و دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانی لە هەر شوێنێک دەکڕێنە ئامانج، بە تایبەت رژێمی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا لە هیچ هەوڵ و پەلامارێک بۆ لێدان و پاکتاوی گەلی کورد دەست ناپارێزێت و هیچ جیاوازییەک ناخاتە نێوان کورد و بەرژەوەندیەکانی لە هەر چوار بەشی کوردستان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، هاتووە: لەم چوارچێوەدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای ئاسۆس یان لە باشوری کوردستان بۆردوومان کرد، لە رێکەوتی ١٧ئاب/ ٢٦ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١٠:١٥ خولەکی شەو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەی تورک بە کۆردینەی فڕۆکەی سیخوڕی چیای ئاسۆس یان بە چڕی بۆردوومان کرد.

ک-ش