یەرەکە هۆشداریى بە ئێران دا: دەست لەکاری تێکدەرانە هەڵگرن

یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى کارە تێکدەرانەکانى رژێمی ئێرانەوە هۆشدارییەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "تاوەکو ئێران دەست لە هەوڵە تێکدەرانەکانى هەڵنەگرێت هەڵوێستمان بۆ خۆپاراستن بەردەوامیى دەبێت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەرەکە لەبارەى جموجوڵ و هێرشەکانى دوژمن و تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانى گەریلا و هێزکانى رژێمى ئێران راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی و یەرەکە دا هاتووە:

"دەوڵەتی ئێران دەمێکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سیخوڕی هەوڵ دەدات چاودێریى چالاکییەکانی هێزەکانمان بکات و لە هاوکات  دەستی بە چالاکیی سەربازیش کردووە. هێزەکانمان هەوڵ دەدەن ڕوبەڕووی هێزەکانی دووژمن نەبنەوە، بەڵام هێزەکانی رژێم هەوڵی شەڕ لە بەرامبەر هێزەکانی ئێمە دەدەن و بۆسەیان بۆ دادەنێن. لەو رووەوە هێزەکانی ئێمە لە سەر حەقی خۆیان پارێزگاری لە خۆیان کردووە و رووبەرووی دوژمن بونەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا:

"لە رۆژی ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٤ی رێبەندان گەریلاکانمان لە شاهۆ و لە کوێستانەکانی گوندی گۆزیبان لە کاتی پێکهێنانی ئەرکی خۆیاندا، دوژمن دەست بە ئۆپەڕاسیۆنێک دەکات و بۆسەیان بۆ دادەنێت، هێزەکانی ئێمە لەوێ رووبەڕووی دەژمن دەبنەوە و  تێکهەڵچوونێک لەوێ روودەدات. هێزەکانی ئێمەش بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن، وەڵامی دوژمن دەدەنەوە و لە ئەنجامی ئەوە تێکهەڵچونەدا ١ سەربازی ئێران دەکوژرێت و ٣ ی دیکەش بریندار دەبن.

هەروەها لە ١١ی مانگی شوباتی ٢٠١٩ / ٢٢ی رێبەندان لە  ناوچەی شنۆ لە دۆڵی قاسملوو کاتێک کە ٣ هاورێمان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیان بوون لە نێوان گوندی بەرباراندا کاتژمێر ١٩:٠٠ دوژمن ئۆپەڕاسیۆنێک ئەنجام دەدات، هەرلەوێ لە نێوان هێزەکانی ئێمە و دوژمندا تێکهەڵچوونێک ڕوودەدات. هاورێکانی ئێمە سەلامەتن، لە بارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمنەوە ئاگایی روونمان لە دەستدا نییە. هەروەها هەندێک ڕێکخستن و لایەن ئەو تێکهەڵچوونەیان گرتووەتە ئەستۆی خۆیان، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە. ئەو تێکهەڵچوونە لە نێوان هێزەکانی ئێمە و دوژمن دا ڕوویداوە.

لە لایەکی دیکەوە دوژمن لە گۆرەپانی رۆژهەڵات چالاکیی فڕۆکەی سیخۆڕیی دەستپێکردووە. سەبارەت بەوەش هێزەکانی ئێمە ئاگادارییەکیان بڵاو کردەوە.

لە رۆژانی ١٣ و ١٤ ی مانگی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٢ و ٢٣ی رەشەمە فڕۆکەى سیخوڕیى دوژمن بەسەر ناوچەی شەهید روناهی لە شاهۆ دا دەسوڕێتەوە. دیسان لە هەمان مانگ دا لە رۆژانی ١١ و ١٢ و ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی رەشەمە لە کاتژمێر ٩:٠٠ تاوەکوو١٢:٠٠ فڕۆکەی سیخووری بەسەر ئاسمانى شاهۆدا سوڕاوەتەوە.

هەروەها لە ١٣ ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٢ی رەشەمە  لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٨ ،١٩ دا و لە رۆژی ١٤ ی ئادار / ٢٣ی رەشەمە لە دوای نیوەڕۆدا لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک تاوەکوو ١٤:٠٠ فڕۆکەی سیخوڕی بە ئاسمانی کۆساڵان دا سوڕاوەتەوە.

دیسانەوە رۆژی ١٤ ی ئادار / ٢٣ی رەشەمە فڕۆکەى سیخوڕی بە ئاسمانى ناوچەى شەهید زیلان لە مەریوان دا سوڕاوەتەوە.

هەروەها لە رۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٧ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٤ و ٢٤ و ٢٦ی رەشەمە فڕۆکەى سیخوڕی لە گوندەکانی حوجەسە، بیلۆ، درۆلە، داوسینێ و کانیناو و شابەدیلۆ-ی سەر بانە لە بەیانی تاوەکوو نیوەڕۆ بە ئاسماندا سوڕاونەتەوە.

 هەروەها بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان دەمێکە لە سەر سنووری هەڵەبجە، پێنجوێن و ئاسۆس هاتووچۆی فڕۆکەی سیخووری بە ئاسمانەوە هەیە.

ر.م