یەرەکە دەستنیشانی دەکات ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە ڕەوایی دانە بە میلیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:"لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەک میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی داگیرکەری ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک میدیای سێبەر، بە بێ بوونی بەڵگە، کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانیان خستووەتە ئەستۆی پژاک. ئەم جۆرە هەواڵانە بە مەبەستی ڕەوایەتیی بەخشین بە ملیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت".
یەرەکە، ڕاشیدەگەیەنێت:"لەو چوارچێوەیەدا ڕووداوی کوشتنی فەرماندەیەکی سوپای پۆاسدارانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران، لەناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هەندێک لەمیدیا و لایەنەکان بە پژاک و یەرەکەوە گرێی دەدەن؛ بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنین کە ئەو ڕووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەبووە و هەر چالاکییەکی سەربازی کە گەریلاکانی یەرەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی بدەن لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی یەرەکەوە بڵاودەکرێتەوە.
ک-ش