یەپەسە لە ئیستەنبول و ئیزمیر چالاکیى ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندنى یەپەسە بڵاویکردەوە، رۆژی ٢١ی کانوونی دووەم لە ناوچەى ئەسەن یورت لە ئیستەنبول لە دژی دەورییە و ئێشکگران و پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە چەندین چەکداری دەوڵەتى تورک کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنى یەکینەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە) بڵاویکردەوە، یەکینەکانى شەهید زەریان و شەهید چیاگەر لە رۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ١ی رێبەندان لە ناوچەى ئەسەن یورتی ئیستەنبول لە دژی دەورییە و ئێشکگران و پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەسەدا هاتووە، چالاکییەک لە رێگەى بۆمبەوە ئەنجامدراوە و چەندین چەکدارى دەوڵەتى تورک بەو هۆیەوە کوژراون.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی ٢١ی کانوونی دووەم لە گەڕەکى ئۆرنەک لە دژی ئێشکگران و دەوریى پۆلیس چالاکییەک لە رێگەى تەقەمەنییەوە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامى چالاکییەکە و زیانەکانى دوژمن روون نەبووەتەوە.

بەپێى راگەیاندراوەکەى یەپەسە، لە گەڕەکى ئەسەن یورتی ئیستەنبول کارگەیەکى رستن و چنینى سەر بە ئاکەپە ئاگری تێبەردرا و بەپێچەوانەى ئەوەى میدیاکانى تورک بڵاویانکردووەتەوە، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەی یەکینەکاى یەپەسەدا ملیۆنها دۆلار زیان بە رژێمى ئاکەپە گەیشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی ١٥ی کانوونی دووەم لە ئەسەن یورت ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکى ئاکەپەى سوتێنرا.

لە راگەیاندراوەکەدا باس ئەوەشکراوە، لە مانگی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ دا لە ئیزمیر ئۆتۆپارکێک ئاگری تێبەردراوە و سەدان ئۆتۆمبێلی تیادا سوتاوە.

ر.م