یەپەسە لە بۆردوم کارگەیەکی سووتاند

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ڕیناس ئاندۆکی یەپەسە لە بۆدروم کارگەیەکیان سووتاند.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ڕیناس ئاندۆکی یەپەسە ڕایگەیاند کە ئەوان کارگەیەکی داگیرکەرانیان سووتاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کەلەسەر ناوی تیمەکانی وڵامدانەوە بڵاوکردوەتەوە هاتووە، ٢٩ی ئاب لە ناوەندی گەورەی تورکیا (بۆدرۆم) لە کۆڵانی کالەی ناو بازار چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنامدا کارگەی دروستکردنی جانتا لەناوەندی گەشتیاری فاشیستەکان سووتێنراوە."

تیمەکانی وڵامدانەوە سەرنجیان خستە سەر بێدەنگی میدیای شەڕی تایبەت لەسەر هەڵوەشاندنی شوێنوارە مێژووییەکانی کوردستان و دارستانەکانی کوردستان و وەبیریهێنایەوە کە دوکانێک بسووتێت وەک هەواڵێکی بەپەلە بڵاودەکەنەوە بەڵام دارستانەکان و شوێنەوارەکانی کوردستان دەسووتێنن باس ناکەن و بۆیەش چالاکیەکانیان بەرانبەر فاشیست و نۆکەران بەردەوام دەبێت."

ف.ق