یەپەسە لە دژی کارگە و بینای فاشیستەکان لە ئیزمیر و ئیستەنبول چالاکیی ئەنجامدا

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ئیسلام گەڤەر لە یەکەکانی یەپەسە لە ئیستەنبول لە دژی بینای فاشیستەکان بە چەکی تاکەکەسی چالاکییان ئەنجامدا. ئەندامانی یەکەکە لە ئیزمیریش لە دژی کارگەیەکى فاشیستەکان چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید ئیسلام گەڤەری سەربە یەکەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) رایگەیاند "ئەندامانمان لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی تۆڵە لە دژی داگیرکەران و سیخوڕان و نۆکەرەکەکان' لە ئیستەنبول و ئیزمیر چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"کاتژمێر ٠٢:٠٠ی ٨ی حوزەیران لە شەقامی ٨٤٨ی گەڕەکی کازم قەرەبەکر لە ناوچەى گازی عوسمان پاشای ئیستەنبول لە دژی  بینای چەند فاشیستێکى ئاکەپە و مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا. ئەندامانی یەکەکەمان بە چەکی تاکە کەسی تەقە و دەستڕێژیان لە بینای ئەو کەسە فاشیستانە کرد. لەو چالاکییەدا ژمارەی فاشیستە کوژراو و بریندارەکانی ئاکەپە و مەهەپە روون نەبووەتەوە.

لە ١٠ی حوزەیران و لە کاتژمێرەکانى نیوەڕۆدا هێزەکانمان لە دژی کارگەیەکى سەربڕینی مریشک و لە پاکەت کردنی، کە سەر بە فاشیستەکانی رژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بوو، لەسەر رێگای گشتیی ئیزمیر - ئەنقەرە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بەشێکى زۆر گەورە لە کارگەکە تێکشکێنرا. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە راگەیاندنەکانی خۆی وت، بەهۆی شۆرتی کارەباوە کارگەکە ئاگری تێبەربوە و بەو شێوەیە هەواڵی درۆی بڵاوکردەوە. راگەیاندنەکانى ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت بەو هەواڵە درۆیانە ئەو چالاکییانەى لەلایەن یەکەکانمانەوە ئەنجام دەدرێن لە رای گشتی بشارنەوە.

دەوڵەتی تورک، کە سڕینەوەى کوردانی کردووەتە ئامانجی خۆی، هێرشی هەمەلایەنەى لە دژی کوردان بەردەوامە. سەرەتاش دەیانەوێت حەفتانین و باشووری کوردستان داگیر بکەن.

یەکەکانمان لەو هێرشانە دەپرسنەوە و بە بەردەامی لە گەورە شارەکانی تورکیادا بە چالاکییەکانمان تۆڵە لە داگیرکەری فاشیست و سیخوڕ و نۆکەرەکانیان دەکەنەوە".

ژ.ت