یەپەسە لە ٣ شار لەدژی داگیرکەری چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید موغدات ئای-ی یەپەسە لە شارەکانی کۆنیا، ئانتالیا و موغلا لەدژی ئاکەپە-مەهەپە چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید موغدات ئای-ی یەپەسە لە کۆنیا، ئانتالیا و موغلا چالاکی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوی یەکینەکەدا هاتووە، "ئەندامانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەدا لەدژی داگیرکەری، نۆکەری و سیخوڕی، لە کۆنیا، ئەنتاڵیا و موغلا چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە.

لەبارەی چالاکیەکە ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:

ئەندامانمان ئێوارەی ١٨ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گەڕەکی فەوزی چاکماکی ناوچەی کاراتایی کۆنیا، لەدژی کارگەی ئیسفنجی فاشیستەکانی ئەکەپە لە ناوچەی پیشەسازی چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا کارگەکە سووتا و هەڵوەشایەوە.

ئەندامانمان ١٨ی حوزەیران لە ناوچەی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا لەدژی ئۆتۆمبێڵی فاشیستێکی ئاکەپە لە گەڕەکی یایلالان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵی ئەندامی ئاکەپە سووتا.

ئەندامانمان لە ١٤ی حوزەیرانیشدا لە ناوچەی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا ئۆتۆمبێڵی ئەندامێکی مەهەپەیان سووتاندبوو.

لە ١٣ی حوزەیراندا ئەندامانمان لە ناوچەی مەنتەشەی موغلا دەغل و دانی کەسێک کە پشتگیری ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە دەکرد سووتاند. لە ئەنجامدا بە دەیان دۆنمی ئەو کەسەی ئەندامی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنرا.

یەکینەکان ڕایانگەیاند کە لێپرسینەوە لە هێرشەکان لە شارە گەورەکانی تورکیا دەکەن و داوای 'چالاکی بێوەستان'یان کرد.

ف.ق