یەپەسە – ژن بۆ یادکردنەوەی زەینەب کناجی چالاکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەی شەهید زیلانی یەپەسە-ژن ڕایگەیاند، لە موغلا، ئەستەنبوڵ و دەنیزلی لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، "وڵامی هەرجۆرە هێرشێک بۆسەر ژنان دەدەنەوە."

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید زیلانی یەپەسە – ژن بۆ یادکردنەوەی شەهید زەینەب کناجی چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد،"ئەندامانی یەکینەی تۆڵەی شەهید زیلانی یەپەسە – ژن بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلان، لە چواتچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لەدژی داگیرکەر و هاوکار – نۆکەرەکان' لە موغلا، ئەستەنبوڵ و دەنیزلی چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە."

باڵەخانە و کارگەی فاشیستەکان سووتێنران

ئەم زانیاریانە لەبارەی چالاکیەکان ڕاگەیەنران:

"٢٢ی حوزەیران کاتژمێر نزیکەی ١٥:٠٠ لەدژی دوو باڵەخانەی وابەستەی کەسانی فاشیستی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە لە ناوچەی ساریەری ئەستەنبوڵ چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا زیانێکی زۆر بەر دوو باڵەخانەکەی ئەندامە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە کەوت.

٢٥ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی شەودا یەکینەکەمان لەدژی کارگەیەکی داری کەسێکی فاشیست کە هاوکاری ئابوری دەداتە ئاکەپە لە ناوچەی ئورتاجای موغلا چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کۆگای کارگەکە سووتا و بووە خۆڵەمێش.

٢١ی حوزەیران هێزەکانمان لەدژی باڵەخانەی کەسێکی هاوکاری ئاکەپە بە ناوی ئەحمەد کۆجامان لە یەنی مەحەلەی ناوچەی مەرکەزئەفەندی سەر بە دەنیزلی چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٧ ئۆتۆمبێڵی ئاگرکوژێنەوە و باڵەخانەکە سووتێنران."

'وڵامی هەرجۆرە هێرشێکی سەر ژنان دەدەینەوە'

یەکینەی تۆڵەی شەهید زیلانی یەپەسە –ژن ڕایگەیاند،"ژنانی کوردی تێکۆشەر و خەباتیان لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ هەموو جیهان بووەتە سەرچاوەی هیوا. ژنانی کورد لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕی هەبووندا جێی خۆیان دەگرن و بۆ فاشیزم بوونەتە ترسێکی گەورە. بۆیە هێرش دەکەنە سەر ژنانی تێکۆشەر. لەومدواییانەدا لە کۆبانێ هێرشیان ئەنجامدا و ٣ ژنی شۆڕشگێریان شەهید کرد. هیچ هێرشێک بێ وڵام نامێنێتەوە. بە تایبەتی هێرشەکانی سەر ژنان بێوڵام نامێننەوە.

'بەشداری لە یەپەسە ژن ببن'

لەدژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت داگیرکەری لەسەر پێ بهێڵنەوە، ئێمە لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی خوڵقێنەری ژن چالاکی دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر –پیاو، بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەسە – ژن بکەن و جێگای خۆیان لەناو هەنگاوی تۆڵەی گەورەدا بگرن."

ف.ق