یەپەسە ژن لە ئۆردو، مانیسا و ئیزمیر ٢ کارگە و یاریگایەکى فاشیستەکانیان سوتاند

یەکەکانى تۆلەى شەهید زیلان لە یەکەکانى پاراستنی سڤێل - ژن (یەپەسە ژن)  لە پارێزگاکانی ئۆردو، مانیسا، ئیزمیر چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئەوان بە رێیازەکەى شەهید زیلان لێپرسینەوە لە هێرشە داگیرکەرییەکان دەکەنەوە.

یەکەکانى تۆلەى شەهید زیلان لە یەکەکانى پاراستنی سڤێل - ژن (یەپەسە ژن)  لە پارێزگاکانی ئۆردو، مانیسا، ئیزمیر چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئەوان بە رێیازەکەى شەهید زیلان لێپرسینەوە لە هێرشە داگیرکەرییەکان دەکەنەوە.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید زیلان لە یەکەکانی تۆڵەى پاراستنی سڤیل – ژن (یەپەسە ژن) بۆ یادی زەینەب کناجی (زیلان)، کە لە ساڵی ١٩٩٦دا چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لە چوارچێوەى "هەڵمەتی تۆڵەى دژ بە داگیرکەری، سیخوڕی و نۆکەری" لە پارێزگاکانی ئۆردو، مانیسا و ئیزمیر چالاکییان ئەنجامدا.

کارگەى فاشیستەکان سوتێنران

لە راگەیاندراوی یەکەکانى تۆڵەی یەپەسە ژن دا لەبارەى چالاکییەکانەوە هاتووە:

"ئەندامانی یەکەکانمان لە ئێوارەی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ناوچەى ئاڵتنئۆردو لە پارێزگای ئۆردو لە دژی کارگەیەکى کەسێکى فاشیستی سەر رژێمەى فاشیستەکەى ئاکەپە – مەهەپە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زۆربەی هەرەزۆری کارگەکە خاپوور بوو.

ئەندامانمان لە کاتژمێر ٢١:٠٠ ی ٢٨ی حوزەیران دا لە ناوچەى یونوسەمرە لە مانیسا لە ناوچەى پیشەسازی لە دژی کارگەیەکى بەرهەمە کیمیاوییەکانی ئەو کەسانە، کە پارە بە قاسەکەى رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی بکوژی کوردان دەدەن، چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا کارگەکە بە تەواوەتی خاپوور بوو.

ئەندامانی یەکەکانمان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ ی ٢٩ی حوزەیران  لە ناوچەی بۆرنۆڤا لە ئیزمیر یاریگایەکى سەر بە فاشیستەکانیان سوتاند. ئاگرەکە تەشەنەیەکی زۆری سەند و زیانێکى زۆر گەورەى بە فاشیستەکان گەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە دژی گۆشەگیری لەهەموو گۆڕەپانەکاندا چالاکیی تۆڵە ئەنجام دەدەن".

ژ.ت